ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

زانیاریی لە بارەی مووچەی هێزە ئەمنییەكان و مووچەی مانگی پێنج ئاشكرا دەکرێت

 

گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان زانیاریی لەبارەی مووچەی هێزە ئەمنییەكان و مووچەی مانگی پێنج دەخاتە ڕوو و دەڵێت: “دەبێت لەم یەك دوو رۆژە مووچەی هێزە ئەمییەكان بنێردرێت.”

پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە (كوردستان 24)ی راگەیاند: “سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، بۆ پرسی مووچەی مانگی چواری هێزە ئەمنییەكان لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی عێراق لەسەر ئەو یرسە لە گفتوگۆ و پەیوەندیدان بۆ ئەوەی بە زوویی ئەم پرسە چارەسەر بكرێت.”

گوتیشی: “پێم وایە ئەمڕۆ دیوانی چاودێرێی دارایی عێراق و هەرێمی كوردستان وردبینی خۆیان لەبارەی لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەكان تەواو بكەن، ئەگەر وردبینیەكە تەواو بكەن دەبێت لەم یەك دوو رۆژە مووچەی هێزە ئەمنییەكانیش بنێردرێت.”

لەبارەی مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان پێشەوا هەورامانی گوتی: “ئامادەكاریمان كردووە بۆ ئەوەی داوای مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەران بكەین ئەویش هەمووی بنێردرێت.”

هەواڵی پەیوەندیدار

هاتوچۆى ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە ڕۆژانی هەینی قەدەغە دەکرێت

سەڵاح

پێشكه‌شكارێكى ئافره‌ت په‌رله‌مانتارێك ده‌داته‌ دادگا

سەڵاح

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی گه‌یشته‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان

یاسین