ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

بە تۆمەتی دزینی پارەی خێرخوازی تۆمەتبارێک دەستگیر دەکرێت

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئەمڕۆ دووشەممە دەستگیركردنی كەسێكی راگەیاند بە تۆمەتی دزینی پارەی خێرخوازی.

پۆلیسی هەولێر بڵاوی كردەوە: تۆمەتبارێکی دیکەی دوێنێ یەكشەممەی سندووقە خێرخوازییەکە بە ناوی (ف. ا. س) لەلایەن هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستگیر کرا، کە لەگەڵ تۆمەتبارێکی دیکە بەناوی (ھ. ن. ک) لە یەکێک لە چێشتخانەکانی شاری هەولێر هەڵسابوون بە دزینی سندووقێکی پارە کە بە مەبەستی خێرخوازی دانرابوو.

بڵاویشی كردەوە كە تۆمەتبارانی ئاماژەپێکراو، دانیان نا بە تاوانەکەیاندا، بۆیە لە ئێستادا هەردووکیان بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددە (444) لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیر کراون و ڕادەستی دادگا دەکرێن.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ بریکار و یاریدەدەرانی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کۆبووەوە

دڵشاد

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ره‌خۆشى له‌ خێزانى چوار شاخه‌وانه‌كه‌ ده‌كات

یاسین

ئوستورالیا داوای لە هاووڵاتیانی کرد ئێران جێبهێڵن

سەڵاح