ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ره‌خۆشى له‌ خێزانى چوار شاخه‌وانه‌كه‌ ده‌كات

 

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشيى قووڵم ئاراسته‌ى خێزان و كه‌سوكار و هاوڕێيانى ئه‌و چوار شاخه‌وانه‌ ده‌كه‌م كه‌ زۆر به‌ داخه‌وه‌ ئه‌مڕۆ له‌ ڕووداوێكى دڵته‌زێندا له‌ سنوورى قه‌زاى قه‌ره‌داخ له‌ پارێزگاى سلێمانى گيانيان له‌ده‌ستدا. هاوسۆز و هاوخه‌ميانم، خواى مه‌زن گيانيان به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت.

له‌ كه‌شوهه‌واى دژوار و ناله‌بارى وه‌ك ئه‌م ڕۆژانه‌دا‌، پێويسته‌ هه‌مووان زياتر ئاگادارى خۆيان و پابه‌ندى ڕێنمايى و هۆشياكردنه‌وه‌ى لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كان و ڕێكاره‌كانى خۆپارێزى بن، بۆ ئه‌وه‌ى ڕووداوى سامناك و دڵته‌زێنى ئاواى لێنه‌كه‌وێته‌وه‌ و سه‌لامه‌تيى هه‌مووان پارێزراو بێت.

نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2024/5/3

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆك بارزانی جەژنی ڕەمەزانی له‌ موسوڵمانان پیرۆز كرد

سەڵاح

سیستەمی ڕەوانەكردنی نیشتمانی بۆ پشتیوانیی هاووڵاتییانی گەڕاوە لە شاری سلێمانی كەوتە كار

یاسین

بەشە خۆراکی مانگانە گۆڕانکاری بەسەر دادێت

یاسین