ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

دژایەتیی مەحموود عەباس لە بەرانبەر لێدوانی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێراندا

مەحموود عەباس، بەرپرسی دەسەڵاتی فەلەستین، بە توندی ڕەخنەی لە لێدوانەکانی ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران سەبارەت بە هێرشی سەر ئیسرائیل لە ٧ی ئۆکتۆبەردا گرت.
نووسینگەی مەحموود عەباس لە بەیاننامەیەکدا ڕۆژی دووشەممە ٢ی حوزەیران جەختی لەوە کردەوە نەتەوەی فەلەستین پێویستی بەو شەڕانە نییە کە لەگەڵ ئامانجی ئازادی و سەربەخۆیی ئەوان نەگونجێت.
هەر لەو ڕۆژەدا ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئیران وێڕای ستایشی هەڵـەتی حەماس و گرووپە فەلەستینییەکانی دیکە، گوتی: ئەو هێرشەی لە ٧ ئۆکتۆبەردا کرایە سر ئیسرائیل، ڕێک ئەو هەڵمەتە بوو کە ناوچەکە پێویستی پێی بوو”.
ڕێبەری کۆماری ئیسلامی لە درێژەدا ئاماژەی بەوەدا کە ئەمریکا، ئیسرائیل و “هەندێک لە حکوومەتە ناوچەییەکان پلانێکی گەورە و وردیان داڕشتبوو بۆ گۆڕینی پەیوەندی و هاوکێشەکانی ناوچەکە بە مەبەستی دروستکردنی پەیوەندییە خوازراوەکان” لە نێوان ئیسرائیل و حکومەتەکانی ناوچەکەدا.”
ئایەتوڵڵا خامنەیی جەختی لەوە کردەوە کە هەڵمەتەکانیه حەماس هەموو هەوڵەکانیان لە ناو برد. بە شێوەیەک کە لەگەڵ ڕووداوەکانی ٨ مانگی ڕابردوودا، هیچ هیوایەک بۆ زیندووکردنەوەی ئەو پلانە نییە”.
چەکدارەکانی حەماس لە ٧ی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو هێرشیان کردە سەر ئیسرائیل و نزیکەی هەزار و 200 هاووڵاتی ئەم وڵاتەیان کوشت و 250 کەسیشیان بە بارمتە بردە غەززە.
دوابەدوای ئەم هێرشە سوپای ئیسرائیل دەستی کرد بە هێرشی بەرفراوان بۆ سەر کەرتی غەززە کە لە ماوەی هەشت مانگی ڕابردوودا بەردەوامە.
لە وەڵامی لێدوانەکەی عەلی خامنەییدا، نووسینگەی مەحموود عەباس جەختی لەوە کردەوە ئەوە فەلەستینییەکانن باجی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە دەدەن.
لە بەیاننامەکەی نووسینگەی سەرۆکایەتیی دەسەڵاتی فەلەستیندا هاتووە: ئەوان یەکەم کەس بوون لە شەڕی [غەززە] خوێنیان ڕشت، شەڕێک کە لە ئەنجامدا زیاتر لە ٣٦ هەزار شەهید و ٨٣ هەزار برینداری لێکەوتەوە، هەروەها ژێرخانی وەک نەخۆشخانە، قوتابخانە و مزگەوت و کڵێساکان.” وێران بوون و هەزاران هاوڵاتی و خێزان ئاوارە بوون.”
سەرۆکی دەسەڵاتی فەلەستین هەروەها زیادی کردووە: سیاسەتەکانی وەک ئەوانەی کە ڕێبەری کۆماری ئیسلامی دەریبڕیوە “خزمەت بە ئامانجە نەتەوەییەکانی فەلەستین بۆ ڕزگارکردنی قودس ناکەن”.

هەواڵی پەیوەندیدار

پرسه‌نامه‌يه‌ك له‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌

یاسین

بەغدا… کۆنفرانسێک بۆ چارەسەرکردنی ئاڵنگارییەکانی ئاووھەوا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

سەڵاح

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

یاسین