ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

بەغدا… کۆنفرانسێک بۆ چارەسەرکردنی ئاڵنگارییەکانی ئاووھەوا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

 

وەزیری ژینگەی عێراق، نزار ئامێدی ڕایگەیاند لە مانگی ئایاری داھاتوودا، بەغدا میوانداری کۆنفرانسێک بۆ چارەسەرکردنی ئاڵنگارییەکانی ئاووھەوا بۆ وڵاتانی ده‌وروبه‌ر دەکات.

نزار ئامێدی لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی “العراقییە” ئاماژەی بەوەداوە، عێراق یەکێک لەو وڵاتانەی کە زیاتر بەھۆی کاریگەرییەکانی ئاووھەوا، زیانی بەرکەوتووە و گوتوویەتی: عێراق بووە ئەندام لە ڕێککەوتننامەی پاریس و بەڵگەنامەیەکی بۆ بەشداریکردن لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکانی ئاووھەوا پێشکەش کرد.

ئاشکراشی کردووە: ستراتیژێکی باشمان ھەیە کە پلان و چارەسەر لەخۆدەگرێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی ئاووھەوا.

ئاماژەی بەوەشداوە کە پرسی ژینگە و ئاووھەوا تەنھا بۆ وەزارەتی ژینگە سنوردار نییە، بەڵکو پێویستە ھەمووان لەوبارەیەوە ھاوکاربن.

وەزیری ژینگەی عێراق، نزار ئامێدی ڕاشیگەیاند کە ئێستا ئامادەکاری دەکەن بۆ ئەوەی بەشداری لە لووتکەی ئاووھەوا “COP 29” بکەن کە بڕیارە لە ئازەربایجان ئەنجام بدرێت و گوتی: لە مانگی ئایاری داھاتوودا، بەغدا میوانداری کۆنفرانسێکی ھەرێمی دەکات کە تایبەت دەبێت بە چارەسەرکردنی ئاڵنگارییەکانی ئاووھەوا.

هەواڵی پەیوەندیدار

نوێترین زانیاری لەبارەی دابەشکردنی مووچە دەخرێتە روو

یاسین

ئۆنروا: لەهەر سێ منداڵێکی غەززە یەکێکیان بەدەست بەدخۆراکیەوە دەناڵێنێت

یاسین

راگه‌یندراوێك له‌ كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق

یاسین