ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئەمریکا داوایه‌ك لە ئیسرائیل ده‌كات

 

ئەمریکا داوای لە ئیسرائیل کردووە، بەر لە ئەگەری جێبەجێکردنی گرێبەستی ئاڵوگۆڕی دیلەکان لەگەڵ حەماس، گرژییەکانی دژبە حزبوڵڵا زیاد نەکات، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا وتی،‌ پێویستە ئیسرائیل گرژییەکانی لەگەڵ حزبوڵڵا زیاد نەکات.

لەوبارەیەوە پەیامنێری بواری سیاسی لە کەناڵی فەرمی ئیسرائیل، ئامیچای شتاین ئاشکرای کردووە، گەورە بەرپرسێکی حکوومەتی ئەمریکا (بێ ئەوەی ناوی بهێنێت) پێی ڕاگەیاندووە کە واشنتۆن داوای لە ئیسرائیل کردووە کە کرژییەکانی دژبە حزبوڵڵا زیاد نەکات.

ئاماژەی بەوەشدا کە ئەمە یەکەمجار نییە کە واشنتۆن داواییەکی لەو جۆرە ئاراستەی تەل ئەبیب دەکات، چونکە لە میانی چەند مانگی ڕابردوودا، واشنتۆن چەندین داواکاری لەو جۆرەی ئاراستەی تەل ئەبیب کردووە.

ئەو گەورە بەرپرسەی ئەمریکا وەک بۆ ئامیچای شتاین-ی ڕایگەیاندووە: “بەڵام ئەمجارە هۆکارێکی سەرەکی هەیە بۆ ئەم داوایە، بەو پێیەی ئێستا خەریکە دەگەینە ئەگەری گەیشتن بە ڕێککەوتنێک بۆ ئازادکردنی سەرجەم ڕفێندراوەکان لە غەززە”.

بەگوتەی گەورە بەرپرسەکەی ئەمریکا، ئەگەر جێبەجێکردنی ئاگربەست لە غەززە، کاریگەری لەسەر شەڕەکان لە باکووری ئیسرائیل دەبێت و ئەگەری هەیە لەوێش ئاگربەست جێبەجێ بکرێت.

لەلایەکی سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن بە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاهوی ڕاگەیاندووە کە پێویستە ئیسرائیل گرژییەکانی لەگەڵ حزبوڵڵا زیاد نەکات.

نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە بنیامین ناتانیاهو، سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆنی لە وردەکاری پلانی ئازادکردنی ڕفێندراوەکان ئاگادار کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە کە پلانەکە ڕێگا بە ئیسرائیل دەدات سەربە ئامانجەکانی جەنگ بەدی بهێنێت لەوانەش لەناوبردنی بزووتنەوەی حەماس.

 

AA

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاسايشی هه‌ولێر ڕونکردنه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ بڵاو كرده‌وه‌

سەڵاح

سبه‌ی لە هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە

سەڵاح

دەیان ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا داوا پێش‌گرتن به هەناردەی نەوتی ئێران بۆ چین دەکەن

سەڵاح