ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

نێچیرڤان بارزانى، دیپلۆماسى،هێزى نەرم ، لۆژیک وئاشتى

 

رێبوار حەمەلاو شوانى

لاى هەمووان روونە، رەوشى رۆژهەڵاتى ناوین بە دۆخێکى زۆر ناسک و هەستیاردا گوزەر دەکات ، بەتایبەت کە جەمسەربەندییەکان وململانێی نێوان زڵهێزان و وڵاتانى ناوچەکە ، راستەوخۆ بێت یانیش ناڕاستەوخۆ باندۆرى لە سەر هەرێمى کوردستان وەک قەوارەیەکى دەستوورى لە نێو عێراقێکى فیدڕاڵى و دەستوورى دادەنێت ، بەتایبەت کە پەیوەندییەکانى هەولێر وبەغداش بەهۆى ئەو جەمسەر بەندى و ململانێى و دەستوەدانە هەرێمایانە لە نێوکاروبارى حکومڕانى لە بەغدا هەوراز و نشێوى زۆرى بڕیووە ، لەگەڵ هەموو ئەمانە ، سەرکردایەتیی سیاسى هەرێمى کوردستان بە شێوەیەکى زۆر ژیرانە و دیپلۆماسیانە مامەڵەى کردووە ، لەلایەک لە پێناو پارێزگاریکردن لە قەوارەى هەرێمى کوردستان لە هێرش و پەڵاماردانەکان و لەلایەکى تریش داکۆکیکردن لە مافەدەستوورییەکانى خەڵکى کوردستان .
بەدیهێنانى پشتیوانى نێودەوڵەتی بۆ هەرێمى کوردستان ، ماوەى 19 ساڵى رابردوو کە ،سیاسەتى زڵهێزێکى وەک ئەمەریکا و هاوپەیمانى قورسایی و تەرکیزیان لە سەر عێراق و رۆژهەڵاتى ناوەڕاستە ، بووەتە هۆکارێک کە گەلى کورد لەم بەشەى کوردستان کە بە هەرێمى کوردستان ناسراوە و قەوارەیەکى دەستوورییە ، توانیوێتى رۆڵێکى گرنگ وبەرچاو وکاریگەر لەناوچەکەدا بگێرێت ، بەتایبەت کە کاریگەرى لە سەر پرسى کورد لە باکوورى کوردستان هەبووە و لە رووى ئابوورى و دیپلۆماسیشەوە بەتایبەتى ، هەروەها بە نسبەت ئێرانیشەوە بەهەمان شێوەیە ، لەلایەکى ترەوە ، رۆڵى بەهێز وقارەمانانەى هەرێمى کوردستان و بەتایبەتى هێزى پێشمەرگەى کوردستان لە شەڕى جیهانى تیرۆر و پارێزگاریکردن لە ئاسایش و سەقامگیرى هەموو ناوچەکە و دراوسێیەکان بەشێوەیەکى گشتى وایکردووە کە ، وەک کارەکتەرێکى نادەوڵەتى هاوشێوەی دەوڵەتێک شوێن دەست وکاریگەرى ڕاستەوخۆ بکاتە سەر شێوازى داڕشتنى نەخشەى سیاسى لەناوچەکەدا ، بەتایبەت لە سەر ئەو وڵاتانەى کە کورد وجوگرافیاى کوردستانیان پێوە لکێنراوە .
ئەگەر هەڵوەستەیەکى وردبینانە لە سەر شێواز ومامەڵەى پەیوەندییەکانى ڕێزدار نێچیرڤان بارزانى چ لە سەر ئاستى نێوخۆیی و عێراقى و ناوچەیی بکەین لەو رەوشە هەستیارەدا و سەردانە بەردەوامەکانى بۆ بەغدا و وڵاتانى ناوچەکە و بەتایبەتى ئاساییکردنەوەى پەیوەندییەکانى هەولێر و تاران و نوێژەنکردنەوەى ڕێڕەوى پەیوەندییە هەمەچەشن و سیاسى و دیپلۆماسى و ئابوورییەکان و لێکتێگەیشتن لە پێناو بەرژوەندییە هاوبەشەکان ، بەتایبەتى پەیوەندییەکانى هەرێمى کوردستان لەگەڵ عێراق و تورکیا و ئێران لە چوارچێوەى قەوارەیەکى نادەوڵەتى جێگر ودەستووریی وەک هەرێمى کوردستان لەم قۆناغە هەستیارەى کە بە سەر دەڤەرەکەدا گوزە دەکات ، هەنگاوەکان دەخاتە سەر هێڵى کێبڕکێى، لەهەمانکاتیشدا بە شێوازێکى زۆر ئایندەبینانەى سیاسى و دیپلۆماسى و ئابوورى ڕێکیان دەخات لە پێناو بەرژوەندییە باڵاکانى هەرێمى کوردستان.
بەتایبەتى کە ئەو شەڕوململانێى قورسەى کە بەرۆکەى ناوچەکە و هەموو دوونیایی بەگشتى گرتۆتەوە ، پێمان خوۆش بێت یانیش ناخۆش پرۆشکەکانى بەر وڵاتانى ناوچەکەو بەتایبەتى هەرێمى کوردستانیش کەوتووە و دەکەوێت ، هەر بۆیە ،بەڕچاوگرتنى سیاسە و دیپلۆماسى و خۆگونجاندن و لەیەکترنزیکبوونەوەى لۆژیکانە و ئاشتیانە نەک تەنها بۆ هەرێمى کوردستان ، بەڵکو بۆ گەل و وڵاتانى دیکەى ناوچەکە و دراوسێى کوردستان بووەتە ستراتیژى و زەروورەتێک .
ئەگەر ئاماژە بە جوڵە دیپلۆماسى و سەردانە فەرمییەکانى ڕێزدار نێچیرڤان بارزانى،سەرۆکى هەرێمى کوردستان بۆ بەغداى پایتەختى عێراق و ئینجا سەردانى رەجەب تەییب ئەردوغان ، سەرۆککۆمارى تورکیا بۆ هەولێرى پایتەخت و کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆک بارزانى و سەرۆکى هەرێم و سەرۆکوەزیرانى هەرێمى کوردستان ، ئینجا دواتر سەردانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان بۆ تارانى پایتەخت ئیران سازدانى چەندین دیداروکۆبوونەوەى گرنگ لەگەڵ گەورە بەرپرسانى ئەو وڵاتە ، بە شێوەیەکى گشتى دەرخەرى ئەو راستییەن کە هەرێمى کوردستان هەرگیز لە پەراوێزى نێوان ئەو دەوڵەتانە نەبووە ، بەڵکو هەمیشە وەک بەشێک لە سیستەمێکى پەیوەندى هەرێمى و جیهانى پەسندکراوە ، کە ئەمەش خۆى لە خۆیدا هەرێمى کوردستان بەشێکى کاریگەرە لە نەخشەڕێژکردنى شێوازى بەڕێوەبردن و سیاسەت و دیپلۆماسى لەم ناوچەیەدا کە شوێن دەست وکاریگەرى بەرچاو و دیارە .
بە پێى ئەم جوڵە و پەیوەندییە دیپلۆماسیانەى ڕێزدار نێچیرڤان بارزانى لە سەر ئاستى ناوچەکە و عێراقى و جیهانى ، بەتایبەتى پەیوەندکردن لەگەڵ ئێران کە بەدڵنییاییەوە پارتى دیموکراتى کوردستان پشتیوانى سەڕەکییەتى و هۆکارێکى گرنگ و کاریگەرە لە دیپلۆماسى و سیاسەتکردن لە ناوچەیەکى پڕ کێشە وئاڵۆزیدا ، بەتایبەتى کە هەرێمى کوردستان ئاستى پەیوەندییەکانى گەیشتۆتە قۆناغى نێودەوڵەتى وەک هەرێمێکى دانپێنراوى نادەوڵەتى کە کاریگەرى لە سەر داڕشتنى نەخشەى سیاسى لە ناوچەکە دا هەیە ، بەتایبەتى کە ئەو پەیوەندییانە کاریگەریان لە سەر ئاسایشى ناوچەکە و بەتایبەت لە رووى کۆمەڵایەتى و ئابوورى و ئاسایش و سەقامگیرى لە سەر بنەمایەکى هاوبەش هەیە .
هەر ئەوەشە کە سەردانە بەردەوام و گرنگەکانى ڕێزدار نێچیرڤان بارزانى ، سەرۆکى هەرێمى کوردستان ، بوونە هۆى تواندنەوەى بەستەڵةکان و کۆتایی هاتن بە چەقبەستوورییەکان ئەویش لە سەر بنەماى بەرژوەندییەکان وداڕشتنەوەیان لە سەر بنەماو شێوازێکى نوێ، هەڵبەت ئەو هەنگاوانە بۆ جیهان بینى و ئایندەبینى سیاسى لە سەر بنامەى هاوسەنگى و بەرژوندیی گەل و نیشتیمان دێتە هەژماردن ، بەتایبەت کە هەرێى کوردستان هەنگاوەکانى بەرەو پێشکەوتن وگەشەسەندن و ئاوەدانى و چاکسازى و بەرەو پێشبڕدنى ئابوورییەکەتى لە ناوچەیەکى پڕ قەیران و ئاژاوە، گڕتنەبەرى ئەو شێوازە دیپلۆماسى و مامەڵەکردنە لەگەڵ دراوسێ و وڵاتانى ناوچەکە و جیهان بەدڵنییایەوە قازانج و بەرژوەندى گەورەى لێدەکەوێتەوە ، بەتایبەتى کە هەرێمى کوردستان وسەرکردایەتییە سیاسیەکەى هەردەم لە هەوڵ و تێکۆشانى بەردەوامدایە، تا بە لۆژیکانە و بیرى لێکتێگەیشتن قەیران وگرژییەکان بگۆڕێت بۆ ئاشتى و سەقامگیرى و بەرژوەندیی هاوبەش.
هەر لەو ڕوانگەیەوە ، ڕێزدار نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان ، لە پاڵ ئەو پەیوەندییە ستراتیژى و گرنگانەى کە لەگەڵ ئەنقەر و بەغدا هەیەتى لە ڕووى سیاسى و دیپلۆماسییەوە ، بە باشى لە رۆڵ و پێگەى تارانیش لە فەراهەمکردنى ئاشتى و سەقامگیرى لەناوچەکە تێدەگات ،بەتایبەتى گرنگى پەیوەندییەکانى هەولێر و تاران لە رووى مێژووى و کەلتوورى و ئابوورىییەوە کە یەکتریان دەبەستێتەوە ، کە ئەوەش هەوێن وپاڵنەر بۆ بەهێزکردنى ئەو پەیوەندییانە دوورکەوتنەوە لە گڕژى و پیلانگێرى و لەیەکتر تێنەگەیشتن .
بەتایبەتى کە پەیوەندییە سیاسى و دیپلۆماسیەکانى هەرێمى کوردستان لە سەر ئاستى ناوچەیی ونێودەوڵەتیی لەماوەى چەند ساڵى رابردوو ، پێشکەوتن وگەشەسەندنێکى بەرچاویی بەخۆیەوە بینیووە کە رۆژ بە رۆژ زیاتر ئەنجام و بەرهەمەکانى دەدەکەون ، ئەوەش وادەکات کە دۆخى ئابوورى و ئاسایش و سەقامگیرى لە نێوان هەرێمى کوردستان و گەلانى ناوچەکە و دراوسێى لە سەر بنەماى بەرژوەندى هاوبەش بە شێوەیەکى ئەرێنى بەرەو پێشەوە ببات ، ئەوەش بە گشتى ئاماژەیە بەوەى کە حکوومەتى هەرێمى کوردستان چەندە پابەندە بە کارە سیاسى ویاسایی و ئاسایشیەکان لە نێوان وڵاتانى ناوچەکە و جیهان کە کاریگەرى ئەرێنى لە سەر ڕاگرتنى هاوسەنگى و ئاشتى لەناوچەکە جێهشتووە ، بۆیە ، سەردان و لێدوانەکانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە سەر ئاستى ناوخۆیی وناوچەیی حیسابکراو و جێگەى بایەخن ، بەتایبەت کە گەلى کورد لە چوارچێوەى بەرژوەندى هاوبەش لەگەڵ دراوسێیەکانى دا مامەڵ دەکات ، بۆ پرسەکانى نێوان هەرێمى کوردستان و حکوومەتى فیدڕاڵى بەغداش بەهەمان شێوەیە وەک دوو پایتەختى جیاواز مامەڵەى لەگەڵ دەکرێت .بەتایبەتى کە ئەو سیاسەتە هاوسەنگکردنە کاریگەرى زۆر لە سەر تواندنەوە و تێکشکاندنى بەستەڵەکانى نێوان ئەو گروپ و لایەنانە لە بەغدا و هەرێم دادەنێت کە لە ژێر کاریگەرى ئێران دان ، ئەوەش هۆکار دەبێت بۆ سەقامگیرى و سیاسى و کۆمەڵایەتى و دیپلۆماسى بە سوود وقازانجى بەرژوەندییەکانى هەرێمى کوردستان .
بۆیە،ڕێزدار نێچیڕڤان بارزانى،سەرۆکى هەرێمى کوردستان ، تەنها ئاشتى،سەقامگیرى وئاسوودەیی بۆ خەڵکى کوردستان نەویستووە ، بەڵکو ئەو خۆشگوزەرانى و ئاوردانەوەى بۆ وڵاتانى ناوچەکە و دراوسێى هەرێمى کوردستانی و هەموو دونیا ویستوو، هەمیشە ئامانجى ئەوە بوو کە ئازاد و خۆشگوزەرانى شوێنى شەڕ و قەیران و بەریەککەوتن بگرێتەوە و هەمووان ئاسوودە بژین .

هەواڵی پەیوەندیدار

“ناسیونالیزما کوردی، چەکێ ئێکڕیزیێ دژی خەیانەتێ”

دڵشاد

ئاسۆی پەیوەندییەکانی هەولێر و ئەنقەرە

دڵشاد

په‌كه‌كه‌ و کردوە تێکدەرانەکانی

سەڵاح