ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

جەنگ لە سووریا بووەتە هۆی کوژرانی زیاتر لە ٣٠ هەزار منداڵ

لە سەرەتای جەنگی سووریا هەتا ئێستا زیاتر لە ٣٠ هەزار منداڵ لە سەرانسەری ئەم وڵاتە کوژراون.

تۆڕی سووریا بۆ مافی مرۆڤ لە ڕاپۆرتێکی خۆیدا دەڵێت لە سەرەتای دەست‌پێکرانی جەنگی سووریا واتە لە ساڵی ٢٠١١ـه‌وە هەتا ئێستا ٣٠ هەزار و ٢٢٨ منداڵ لە سەرانسەری ئەم وڵاتە کوژراون.

بە پێی ڕاپۆرستی تۆڕی مافی مرۆڤی سووریا، زۆربەی ئەم منداڵانە لە ناوچەکانی ژێردەستەڵاتی حکوومەتی سووریا بە هۆی جۆراوجۆرەوە کوژراون.

ڕێکخراوی “یۆنیسێف”‌ی تایبەت بە منداڵانی سەر بە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانیش ماوەیەک لەمەوبەر بڵاوی‌کردبۆوە دای تێپەڕین ١٣ ساڵان بە سەر جەنگی سووریادا ئێستاش منداڵان لە ئێش و ئازار و توندی و تیژیدا دەژێن پێویستیان بە هاوکاری و پاراستنە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئوسترالیا… پیاوێک بەچەقۆ نزیکەی 20 کەسی کوشت و بریندارکرد

سەڵاح

محەمەد كەمال: وەك هەموو لایەنەكان كاندیدمان بۆ پۆستی پارێزگاری كەركووك دەبێ

سەڵاح

حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری دا ئەمساڵ بە فەرمیی یادی نەورۆز لە ئاکرێ بکرێتەوە

یاسین