ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئوسترالیا… پیاوێک بەچەقۆ نزیکەی 20 کەسی کوشت و بریندارکرد

 

پۆلیسی ئوسترالیا ڕایگەیاند، ئەو کەسەی ڕۆژی شەممە لە ناوەندێکی بازرگانی لە شاری سیدنی بەچەقۆ هێرشی کردووەتە سەر هاووڵاتیان، تەنها ژنانی کردۆتە ئامانج و خۆی لە پیاوان بەدوور گرتووە.

پۆلیس ئوسترالیا ڕایگەیاند، پیاوێکی تەمەن 40 ساڵ کە نەخۆشی دەروونی هەبووە، لە ناوەندێکی بازرگانی سیدنی بە چەقۆ هێرشی کردووەتە سەر هاووڵاتیان، کە لە هێرشەکەدا شەش کەسی کوشتووە و ژمارەیەکی دیکەشی بریندار کردووە. هەروەها ڕەتیکردەوە کە هاندانی تیرۆریستی لە پشتەوە بێت.

جێی سەرنج بوو لە کۆی شەش کەس کە لە هێرشەکەدا کوژراون پێنج کەسیان ژن بوون و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون کە منداڵێکیشی تێدایە.

ئەفسەری پۆلیسی نیو ساوس وێڵز لە ئوسترالیا بە کەناڵی “ABC News”ـی ڕاگەیاند، “ڕوونە کە هێرشبەرەکە سەرنجی لەسەر ژنان بووە.

تاکە پیاوێک کە لە هێرشەکەدا کوژراوە، پاسەوانێک بووە بەناوی “فەراز تاهیر” تەمەن 30 ساڵ، کە هەوڵیدا ڕاگرتنی ئەو کەسەی داوە، کە ئەمڕۆ دووشەممە، ئەنتۆنی ئەلبانیز، سەرۆکوەزیرانی ئوستراڵیا بە ڕادیۆی “تریپڵ ئێم”ی ڕاگەیاندووە، فەراز پەنابەرێکی پاکستانییە و ماوەیەکی کەمە گەیشتووەتە ئوسترالیا.

ئەفسەر کارین وێب گوتی، “ڤیدیۆکان خۆیان دەدوێن، بۆ من و لێکۆڵەران ڕوونە، کە تاوانبارەکە سەرنجی لەسەر ژنان بووە و خۆی لە پیاوان بەدوور گرتووە.”

ئاماژەی بەوەشکردووە، نازانین چی بە مێشکیدا هاتووە، هەر بۆیە ئێستا لێکۆڵەران لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەو کەسانە دەکەن کە ئەو پیاوە هێرشکارەیان دەنناسی.

بەپێی میدیا ناوخۆییەکان، چوار کەس کە لە کاتی ڕووداوەکەدا برینداربوون نەخۆشخانەیان بەجێهێشتووە و هەشت کەسی دیکەش چارەسەر وەردەگرن.

هێرشکارەکە لەلایەن ئەفسەرێکی پۆلیسەوە تەقەی لێکرا و کوژرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

گرووپە چەکدارەکانی عێراق هێرشیان کردووەتە سەر فڕۆکەخانەی حەیفا لە ئیسرائیل

یاسین

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبویەوە

سەڵاح

راگه‌یاندراوێك له‌ مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌ بۆ رای گشتی

سەڵاح