ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئەمەریکا ئامۆژگاری ئیسرائیل دەکات هێرش نەکاتە سەر ئێران

ئیسرائیل بیر لە وەڵامدانەوەی هێرشەکەی ئێران دەکاتەوە کە شەوی یەکشەممە، بە زیاتر لە 300 مووشەکی کروز و بالیستی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردە سەر ئیسرائیل، هەروەها واشنتنیش ئامۆژگاری تەلئەڤیڤی کرد وەڵام نەداتەوە و لە هەمان کاتیشدا جەختی لەوە کردەوە کە بەشداری له کاردانەوەی ئیسرائیل ناکات.
حکوومەتی بنیامین ناتانیاهۆ کەوتووەتە ژێر فشاری ڕاستڕەوەکان بۆ جێبەجێکردنی “وەڵامێکی گەورە” و هیوادارە لە تەلئەڤیڤ هاوپەیمانییەکی ناوچەیی بنیات بنێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تاران، لە کاتێکدا واشنتن هەوڵی ڕێگریی لە کاردانەوەی ئیسرائیل دەکات. ئیدارەی ئەمەریکا و جۆو بایدن دەڵێن پێویست ناکات وەڵامی هێرشەکەی ئێران بدرێتەوە و ئاڵۆزییەکان زیاتر بێت.
دوێنێ یەکشەممە، کەناڵی “سی ئێن ئێن” و “وۆڵ ستریت جۆرناڵ” بڵاویان کردەوە، سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن ناتانیاهۆی ئاگادارکردووەتەوە کە “ئەمەریکا بەشداری لە هیچ هێرشێکی ئیسرائیلدا ناکات لە وەڵامی هێرشەکانی ئێراندا”.
جگە لەوەش، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران بە دیپلۆماتکارە دەرەکییەکانی ڕاگەیاندووە، وڵاتەکەی ئامانجی نیشتەجێبوون و ئابووریی لە ئیسرائیل نەپێکاوە و ئۆپەراسیۆنەکانیش ورد بوون.

ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

ئێران لە ترسی هێرشی ئیسرائیل، بنکە سەربازییەکانی لە سووریا چۆڵ دەکات

سەڵاح

١٩ کەس به هۆی تەقینەوەی مین لە بیابانی ڕەقە گیانیان لە دەست دا

سەڵاح

لە ماوەی کابینەی نۆیەمدا 408 مزگەوتی نوێ لە کوردستان دروست کراون

یاسین