ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

١٩ کەس به هۆی تەقینەوەی مین لە بیابانی ڕەقە گیانیان لە دەست دا

 

 

ڕوانگەی سووریا بۆ مافی مرۆڤ بڵاوی‌کردەوە، بەهۆی تەقینەوەی مین لە ناوچەی “ڕەجم ئەلعجوز” لە باشووری ڕەققە، 19 کەس کوژراون و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.

قایمقامی ڕەققەش دەڵێتد، سەرجەم قوربانییان خەڵکی گوندی “شریدان”ن و هۆشداریشی داوە لەوەی نەچنە بیابان.

بەگوێرەی ئەمو سەرچاوەیە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەتا ئێستا ٧٧ کەس بەهۆی تەقینەوەی مین لە شوێنە جیاوازەکانی سووریا گیانیان لەدەست داوە و زۆربەیان لەو شوێنانە حکومەت لێیام دەستەڵاتدارە.

لە کاتێکدا بەشێکە لە دەستەڵاتدارانی عێران و سووریا بە مەبەستی پاساو هێنانەانەوە بۆ دەرچوونی هێزی هاوپەیمانان لە ناوچەکە باس لە نەمانی داعش دەکەن، لە ماوەی ئەم ساڵدا بەشێکی بەرچاو لە دانیشتووانی سووریا بە هۆی مینی دانراو لە لایەن داعش و یان بە دەستی ڕاستەوخۆی ئەم گروپە تیرۆریستە لە کاتی کۆکردنەوەی دونبەڵان لە گوندەکانی سووریا کوژراون.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە کەرکووک دوو بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیر کران

یاسین

بەھای دۆلار بەرزبووەوە

سەڵاح

كارمه‌ندی ماركێتێک ئاگر لەجەستەی خۆی بەردەدات و گیان لەدەست دەدات

یاسین