ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

بۆ كۆتاییهێنانی شه‌ڕی غه‌زه‌، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ده‌كات

 

ڕۆژی دووشەممە 10ی حوزه‌یران، ئەنتۆنی بڵینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا گەشت بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ده‌كات بۆ ئەوەی ئیسرائیل و حەماس به‌ قبوڵکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست ڕازی بکات کە بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ و ئازادکردنی بارمتەکان و ناردنی هاوکاری مرۆیی بۆ غەززە داڕێژراوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند بڵینکن لەم سەفەرەدا جەخت لەسەر گرنگی قبوڵکردنی ئاگربەست لەلایەن حەماسەوە دەکاتەوە. گەشتەکەی سێ ڕۆژ دەگرێت و سەردانی میسر، ئیسرائیل، ئوردن و قەتەر دەکات.

لە بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکادا هاتووە، بڵینکن بڕیارە سوودەکانی پێشنیاری ئاگربەست بۆ ئیسرائیلییەکان و فەلەستینییەکان تاوتوێ بکات و جەخت لەوە دەکاتەوە کە پلانەکە یارمەتیدەر دەبێت بۆ زیادکردنی هاوکارییە مرۆییەکان و ڕێگە بە گەڕانەوەی فەلەستینییەکان دەدات بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت ئاگربەستەکە هەروەها دەبێتە هۆی گڕانەوەی ئارامی بۆ سنوورەکانی باکووری ئیسرائیل لەگەڵ لوبنان و ڕێگە خۆش دەکات بۆ یەکگرتنەوەی زیاتری ئیسرائیل و دراوسێ عەرەبەکانی.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕۆژی پێنجشەممە 6ی مانگی شەش ڕایگەیاند، ئەمەریکا تا ئێستا وەڵامی فەرمی لە لایەن حەماسەوە سەبارەت بە پێشنیاری ئاگربەست و ئازادکردنی بارمتەکان وەرنەگرتووە.

جۆو بایدن سەرۆکی ئەمەریکا هەفتەی ڕابردوو پێشنیارێکی سێ قۆناغی خستەڕوو کە ئازادکردنی بارمتەکان لەگەڵ ئاگربەستێکی تەواودا لەخۆ دەگرێت، پلانێک کە بە وتەی ئەو باشترین چارەسەرە بۆ ئاشتی لە غەززە.

هەر لەو پێوەندییەدا ویلیام بێرنز، سەرۆکی سی ئای ئەی ڕۆژی چوارشەممە 5ی مانگی شەش لە دەوحە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای قەتەر و میسر کۆبووەوە بۆ تاوتوێکردنی ئەم پێشنیازە و دۆزینەوەی رێگاچارەیەک بۆ کۆتاییهاتنی تەواوەتی شەڕ و پێکدادانەکان لە کەرتی غەززە.

دەوترێت بەرپرسانی بزووتنەوەی حەماس دووپاتیان کردووەتەوە کە هەر ڕێککەوتنێک دەبێت گەرەنتی کۆتاییهاتنی شەڕەکە بێت.

دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل لە دانوستانەکانی پێشوودا چەندین جار دژایەتی ئەم داوایەیان کردووە و ڕایانگەیاندووە کە ڕەتیدەکەنەوە ئەو جۆرە گەرەنتیانە قبوڵ بکەن.

 

voa

هەواڵی پەیوەندیدار

به‌ وێنه‌… هه‌ڵگرتنی ریكلام و تابلۆ نایاساییه‌كان له‌لایه‌ن شاره‌وانی هه‌ولێر

سەڵاح

هاتوچۆ: شه‌قامێكی سه‌ره‌كی سلێمانی داده‌خرێت

سەڵاح

فەرماندەی سوپای ئۆکرانیا: فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان کلیلی بەدەستهێنانی سوودە بەسەر ڕووسیادا

یاسین