ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ژمارەی کوژراوان لە غەززە گەیشتە نزیكه‌ی 37 هه‌زار

دوای هێرشی هێزه‌كانی حه‌ماس له‌ ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە بۆ سه‌ر ئیسرائیل، بۆ كه‌رتی غه‌زه‌ ده‌ستی پێكرد، تاكو ئێستا ژمارەی کوژراوان بەرزبووەتەوە بۆ ٣٦ ھەزار و ٧٣١ کەس.

وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە غەززە لە ڕاگەیاندراوێکدا دوایین ئاماری لەبارەی ژمارەی قوربانیيانی کەرتی غەززە خستەڕوو.

سوپای ئیسرائیل لە یەک ڕۆژی ڕابردوودا لە ناوچە جیاوازەکانی غەززە هەشت کۆمەڵکوژی ئەنجامداوە و، تیایاندا ٧٧ فەڵەستینی دیکە کوژراون و ٢٢١ کەس برینداربوون.

ژمارەی ئەو فەڵەستینییانەی کە تا ئێستا لە ئاکامی هێرشه‌كانی ئیسرائیلدا لە غەززە کوژراون، بەرزبووەتەوە بۆ ٣٦ ھەزار و ٧٣١ کەس و کۆی ژمارەی بریندارانیش گەیشتووەتە ٨٣ ھەزار و ٥٣٠ کەس.

وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین ئاماژەی بەوەیش کرد کە هێشتا بەشێک لەوانەی لەهێرشەکاندا کوژراون لە ژێر داروپەردووە ڕووخاوەکاندان یان لە کەناری ڕێگاوبانەکاندان و، بەهۆی ڕێگرییەکانی ئیسرائیلەوە ئۆتۆمبێلەکانی فریاکەوتن و تیمەکانی بەرگریی شارستانی ناتوانن دەستیان پێیان بگات.

 

AA

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمپانیای Microsoft نرخی یاریەکانی گۆری

یاسین

گەڕی دووهەمی خولی ١٢ی مەجلیسی ئێران بەڕێوە دەچێت

سەڵاح

ئاكرێ … گه‌لی شێرانه‌

سەڵاح