ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سوپاسی ئه‌ڵمانیا ده‌كات

نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2024/2/17 له‌ ميونشن،‌  نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ ديدارێكدا له‌گه‌ڵ بۆريس پيستۆريوس وه‌زيرى به‌رگريى ئه‌ڵمانيا، ڕۆڵى كاريگه‌رى ئه‌ڵمانياى له‌ شه‌ڕى دژى داعشدا ‌به‌زر نرخاند و سوپاس و پێزانينى بۆ پشتگيريى ئه‌ڵمانيا له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها ستايشى ئه‌ڵمانياى كرد بۆ يارمه‌تيدانى له‌ پرۆسه‌ى يه‌كخستنه‌وه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌.

لاى خۆيه‌وه‌ وه‌زيرى به‌رگريى ئه‌ڵمانيا وێڕاى ده‌ربڕينى سوپاس و پێزانين بۆ ڕۆڵى پێشمه‌رگه‌ له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ و تێكشاندنى داعشدا، به‌رده‌واميى هاوكارى و پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تيرۆر و مه‌ترسييه‌ ئه‌منييه‌كاندا، دووپات كرده‌وه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار

هه‌وڵی دابه‌زاندنی نرخی دۆلار ده‌درێت

یاسین

شاندی هەرێمی کوردستان بەرەو بەغداد بەڕێکەوت

دڵشاد

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى له‌ يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستان ده‌كات

یاسین