ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

كۆنفرانسێكی تایبەت بە ڕەخساندنی هەلی كار له‌ هه‌ولێر ئه‌نجامده‌درێت

ئەمڕۆ سێشەممە 2024.2.27، بە ئامادەبوونی كوێستان محەمەد، وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و جەیمس گۆڵدمان، كونسولی گشتیی بەریتانیا لە هەولێر و نوێنەری ڕێكخراوە ناحكومیەكان و ژمارەیەكی تر لە بەرپرسانی ئیداری شاری هەولێر، كونفرانسێكی تایبەت بە توانا سازیی هێزی كار، سەبارەت بە ڕەخساندنی هەلی كار و پاڵپشتیی دارایی بۆ گەنجان، لە لایەن ڕێكخراوی توانا سازیی ئافرەتان ئەنجامدرا.

لە كۆنفرانسەكەدا، تیشك خرایە سەر ئەوەی كە ئافرەتان نیوەی زیاتری هێزی كاركردن پێكدەهێنن، هەرێمی كوردستانیش لە پێدانی دەرفەتی كاركردن و وەبەرهێنان كار ئاسانی زۆریانی پێشكەش كردووە و هەلی كاری زۆر ڕەخسێندراوە بۆ ئافرەتان لە هەموو بوار و دەرفەتێكدا، بەراورد بە ناوەڕاست و خوارووی عێراق، دەستی كاری ئافرەتان لە هەرێمی كوردستان لە زیادبوون دایە.
جێگەی باسە، لەم چەند ساڵەی دواییدا دەرفەتی كار بۆ ئافرەتان لە هەرێمی كوردستان، گرنگی زیاتری پێدراوە، جگە لەوەی ژمارەیەكی زۆر لە ئافرەتان لە دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێم پلە و پۆستیان پێدراوە، لە كەرتی تایبەت و پڕۆژەكانیش گەلێك ئافرەت هەن سەرپەرشتیار یان بەڕێوەبەرن.

هەواڵی پەیوەندیدار

مەسعود پزیشکیان گەیشتە بەغدا

یاسین

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئیمارات چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکەن

یاسین

لە سەدا ٧٠ی داهاتی عێراق بۆ دابینکردنی مووچە دەڕوات

سەڵاح