ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

وەزارەتى خوێندنى باڵا بڕیارێك بۆ ئه‌و قوتابیانه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن ده‌رده‌كات

 

لەسەر راسپاردەی وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، بڕیارێک بۆ ئەو خوێندکار و قوتابیانە دەرچوو کە لەدەرەوەى وڵات دەخوێن.

بە بڕیاری د. ئارام محمد قادر وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی؛ بەهۆى یادەکانى ئادار و جەژنی نەورۆز و مانگی پیرۆزی رەمەزان و جەژنی رەمەزان، هەروەها بۆ بەسەربردنى کاتێکی گونجاو لەنێو خانەوادەکانیان، سەرجەم ئەو قوتابى و خوێندکارانەى بەمەبەستى درێژەدان بە خوێندن لەدەرەوەى وڵاتن، دەتوانن لە ڕۆژانی (١٠/ ٣/ ٢٠٢٤) تاکو (١٥/ ٤/ ٢٠٢٤) بگەڕێنەوە هەرێمى کوردستان و ئەو ماوەیەیان بە پچڕان بۆ هەژمار ناکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمپانیا نەوتییەکانی ئێران کارەکانیان دەگوازنەوە عێراق

سەڵاح

گەشته‌كانی فڕۆكەخانەكانی هەرێمی كوردستان ئاسایی بوونەوە

سەڵاح

ئیسرائیل ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی لە بەرگرییەوە بۆ هێرشکردن لە بەرامبەر حزبوللا هەنگاو بنێت

یاسین