ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

چامپیۆنزلیگ.. ئێمباپێ سەرکردایەتی پاریسی کردو بە ئاسانی گەیشتە قۆناغی داهاتوو

لە یاریێکی تری قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ، یانەی ریال سۆسیداد میوانداری پاریس سانجێرمانی کرد.

 

لە ئەنجامدا یانەی پاریس توانی لەنێو خاکی ئیسپانیاش بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکست بە سۆسیداد بهێنێت.

 

لە تایمی یەکەمدا پاریس باشتر بینرا و کیلیان ئێمباپێی لە خولەکی 15 تۆڕی گۆڵی یانە ئیسپانیەکەی هەژاند، دوای چەندین هەوڵی تری هەردوو یانە، ئەو تایمە بەو تاکە گۆڵە کۆتاییهات.

 

تایمی دووەم درێژەی نەکێشا و سۆسیداد بێ هیوا کرا، کاتێک لە خولەکی 56 ئێمباپێ گۆڵی دووەم و دڵنیایی بۆ پاریسیەکان تۆمارکرد،

ریال سۆسیداد چەندین هەوڵیاندا بۆ کەمکردنەوەی جیاوازی ئەنجامەکە، تا لە خولەکی 89 میکێل مێرینۆ جیاوازیەکەی بۆ گۆڵێک.

 

بە پشت بەستن بە یاری چوون و هاتن، یانەی پاریس بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک و بە ئاسانی گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی.

هەواڵی پەیوەندیدار

وڵاتانی زلهێزی جیهان زیاتر له‌ 28 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی حوسییەکانیان خسته‌خواره‌وه‌

سەڵاح

کەشتیەکی دیکە لە دەریای سەروو کەوتە بەر هێرشی حووسییان

سەڵاح

فەرمانی دەستگیرکردن بۆ دوو فەرماندەی باڵای ڕووسیا دەرکرا

سەڵاح