ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

فەرمانی دەستگیرکردن بۆ دوو فەرماندەی باڵای ڕووسیا دەرکرا

 

ئەفسەری سوپای ڕووسیا سێرگی کۆبیلاش و ئەدمیراڵی دەریایی ڕووسیا ڤیکتۆر سۆکۆلۆڤ، گومانیان لێدەکرێت لە نێوان مانگی دەی ساڵی 2022 و مانگی سێی ساڵی 2023 دا لە ئۆکرانیا تاوانیان ئەنجام دابێت، دادگای نێودەوڵەتی تاوانەکان فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ئه‌م دوو فەرمانده‌ باڵایه‌ دەرکرد.

لەو بارەیەوە دادگای لاهای دەڵێت بەڵگەی ئەوە هەیە بۆ ئەوەی باوەڕبکەیت کە ئەو دوو ئەفسەرە بەرپرسیار بوون لە هێرشە مووشەکییەکانی کرانە سەر ژێرخانی کارەبایی ئۆکرانیا کە بووەتە هۆی زیانگەیاندن بە خەڵکی سیڤیل.

هەرچەندە ڕووسیا نکۆڵی دەکات لەوەی ژێرخانی مەدەنی لە ئۆکرانیا بکاتە ئامانج، بەڵام دادگای نێودەوڵەتی تاوانەکان ئاماژەی بەوەدا کە هێرشە تۆمارکراوەکان لە ڕادەبەدەر بوون. بەگوێرەی پەیماننامەکانی ژنێڤ و پرۆتۆکۆڵەکانی دادگا نێودەوڵەتییەکان، هێرشکردنە سەر هاووڵاتیانی سیڤیل قەدەغەیە.

دادگای نێودەوڵەتی تاوان ڕایگەیاند هەریەک لە دوو کەسە گوایە بەرپرسیارن لە تاوانی جەنگ و بەشدارن لە هێرشکردنە سەر ئامانجە سیڤیلیەکان و تاوانی دژی مرۆڤایەتی و ئەنجامدانی کردەوەی نامرۆڤانە.

لای خۆیەوە ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا پێشوازی لە بڕیارەکەی دادگای نێودەوڵەتی تاوانەکان کرد.

سەرۆکی ئۆکرانیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند” هەر فەرماندەیەکی ڕووسی کە فەرمان لە دژی خەڵکی سیڤیلی ئۆکرانیا دەدات و ژێرخانی مەدەنی دەکەنە ئامانج، دەبێت بزانێت کە دادپەروەری دەستەبەر دەکرێت.”

 

voa

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرینەی پزیشكانی بیانی لە ئەڵمانیا سوورین

سەڵاح

حەماس، فەتح تۆمەتبار دەکات بەناردنی هێزە ئەمنییەکان بۆ باکووری غەززە

سەڵاح

بەھای دۆلار بەرزبووەوە

سەڵاح