ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

یه‌مه‌ن… ئەمریکا و بەریتانیا فڕۆکەخانەی حودەیدەیان کردە ئامانج

 

حووسییەکان لە یەمەن کە ئێران پشتیوانیان دەکات ڕایانگەیاند فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا و بەریتانیا دوو هێرشی ئاسمانییان کردووەتە سەر فڕۆکەخانەی حودەیدە لە ڕۆژئاوای وڵاتەکە.

کەناڵی مەسیرای سەربە حووسییەکان، بڵاویکردەوە کە ئەمریکا و بەریتانیا دوو هێرشی جیایان کردووەتە سەر فڕۆکەخانەی حودەیدە، بەڵام زانیاری لەبارەی زیانە گیانیی و ماددییەکان بڵاونەکردەوە.

لای خۆشیانەوە ئەمریکا یان بەریتانیا هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان لەو بارەیەوە بڵاونەکردەوە.

ئەم ڕووداوە لە پاش هێرشی سەر کەشتی TRUE CONFIDENCEی ئەمریکا لە کەنداوی عەدەن بە ژمارەیەکی زۆر مووشەک ڕوویدا، کە بەهۆیەوە ئاگر لە کەشتییەکە کەوتەوە.

باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە سەنعا، لە هەژماری ئێکس بڵاویکردەوە کە بەپێی ئامارە بەراییەکان، لە هێرشی سەر کەشتی TRUE CONFIDENCEدا دوو دەریاوان کوژراون.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت

یاسین

سەرۆکی جەهەپە لە تورکیا داوای هەڵبژرانی پێشوەختە دەکات

یاسین

جامی ئینگلتەرا.. مانیونایتد شکستی بە مانسیتی هێنا و بووە پاڵەوانی جامەکە

sirwan