ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

دوای پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی هێرشێك، ئەمەریکا هۆشداری لەسەر ڕوودانی هێرشێک لە مۆسکۆ دەدات

 

چەند کاتژمێرێک دوای ئەوەی دەزگاکانی ئاسایشی ڕووسیا وتییان هێرشێکی پلانبۆداڕێژراوییان بۆ سەر پەرستگایەکی جووەکان پووچەڵ کردووەتەوە، باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە ڕووسیا هۆشداری دەدات سەبارەت بەوەی “توندڕەوان” پلانییان بۆ ئەنجامدانی هێرشێک لە مۆسکۆ هەیە.

باڵیۆزخانەکە چەندین جار داوای لە هاووڵاتییانی ئەمەریکایی کردووە دەستبەجێ ڕووسیا جێبهێڵن، بەڵام هیچ وردەکارییەکی دیکەی نەدا سەبارەت بە سروشتی مەترسییەکە و وتی هەموو خەڵکەکە دەبێت خۆیان بە دووربگرن لە کۆنسێرت و قەرەباڵغییەکان و ئاگاداری چواردەورییان بن.

باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە ڕووسیا لە ماڵپەڕەکەی خۆی بڵاویکردووەتەوە دەڵێت ” باڵیۆزخانەکە چاودێری ئەو ڕاپۆرتانە دەکات کە ئاماژە بەوە دەدەن توندڕەوان پلانییان داڕشتووە بۆ بە ئامانجکردنی گردبوونەوە گەورەکان لە مۆسکۆ، بە کۆنسێرتەکانیشەوە، هاووڵاتییانی ئەمەریکاییش داوایان لێدەکرێت لە ماوەی 48 کاتژمێری دواتردا خۆیان لە گردبوونەوە گەورەکان بە دووربگرن.”

ئەم هۆشدارییەی باڵیۆزخانەکە چەند کاتژمێرێک هات دوای ئەوەی دەزگای ئاسایشی فیدڕاڵی ڕووسیا ڕایگەیاند هێرشێکییان بۆ سەر پەرستگایەکی جووەکان لە مۆسکۆ پووچەڵکردووەتەوە کە لەلایەن گروپی ڕێکخراوی داعشی موسوڵمانی سووننەوە پلانی بۆ داڕێژراوە.

دەزگای ئاسایشی فیدڕاڵی ڕووسیا وتی شانەیەکی داعش وەکو بەشێک لە باڵی ئەفغانی ڕێکخراوی داعش، لە هەرێمی کالوگای ڕووسیا چالاکن، ڕێکخراوی داعش لە ئەفغانستان بە داعشی خۆراسان ناسراوە و هەوڵی خەلافەتێک دەدات لە سەرانسەری ئەفغانستان و پاکستان و تورکمانستان و تاجیکستان و ئۆزبەکستان و ئێراندا.

گروپەکە سەرەتا لە کۆتایی ساڵی 2014 دا لە ئەفغانستان دەرکەوت، بە کارە دڕندەکانیشی ناوبانگێکی دەرکردووە.

دەزگای ئاسایشی فیدڕاڵی ڕووسیا وتی خانەکەی داعش ” ئامادەکاری کردووە بۆ هێرشکردنە سەر کۆمەڵێک لە پەرستگایەک لە ڕێی بەکارهێنانی چەکەوە.”

وتی هێزە تایبەتەکانی ڕووسیا ڕووبەڕووی چەکدارەکان بوونەتەوە و چەکدارەکان ” لە ناوبراون.”

وتیشی ” چەک و تەقەمەنی و پێکهاتەکانی بۆمبی چێندراو دۆزراونەتەوە و دەستییان بەسەردا گیراوە.”

 

voa

هەواڵی پەیوەندیدار

نزیكەی 200 دۆنم گەنمی جوتیاران سوتا

گوران

‎سەرۆك بارزانی پێشوازی لە لیژنەی هەرێمەكان و پارێزگاكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەكات

گوران

کەشناسى پێشبینییەکانی  بۆ 48 کاتژمێرى داهاتوو راگەیاند

سەڵاح