ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

نزیكەی 200 دۆنم گەنمی جوتیاران سوتا

لە دەشتی بەرانەتی سەربە پارێزگای هەولێر بەهۆی هەورە بروسكەوە نزیكەی 200 دۆنم گەنمی جوتیاران سووتا دوای رووداوی ئاگر كەوتنەوەكە تیمەكەكانی ئاگر كوژێنەوە گەیشتنە شوێنی رووداوەكە توانیان ئاگركە كۆنترۆل بكەن .

دلاوەر گەردی خەلكی گوندی گێژنیكان بە ئاژانسی هەوالی زاگرۆسی راگەیاند كاتژمێر یەكی دوای نیوەڕۆ بەهۆی هەورە بروسكەوە نزیكەی 200 دۆنم گەنم سوتا كە لە گوندەكانی گێژنیكان و قەفەر و سەركەوری هەركیان بوو توانرا بە هاوكاری تیمەكانی ئاگركوژێنەوەو خەلكی ناوچە ئاگركە كۆنترۆل بكرێت .

دلاوەر گەردی گوتیشی ئاگرەكە بە خێرای تەشەنەی دەكرد چونكە باێكی بەهێزی لەگەل بوو ئەمەش وایكرد زیانەكان زیاتر ببن 200 دۆنم زەوی بسوتێت مەڕەشەێكی ئاودانی زەوی و زار سوتا بەلام خۆشبەختانە زیانی گیانی نەبوو .

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى له‌ بنكه‌ى لالش ده‌كات

دڵشاد

به‌ڤیدیۆ… ڕونکردنەوە له‌ ئاسایشی هه‌ولێر سه‌باره‌ت به‌بوونی ته‌نێكی نامۆ

سەڵاح

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سوپاسی ئه‌ڵمانیا ده‌كات

یاسین