ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

چاڤی هه‌واڵێكی ناخۆشی پێده‌گات

 

چاڤی هێرناندز راهێنه‌ری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ ، پێش رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی یانه‌ی ناپۆلی له‌ یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ هه‌واڵێكی ناخۆشی پێده‌گات .

 

 

به‌پێی هه‌والێكی رۆژنامه‌كانی ئیسپانیا، پزیشكانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ به‌ چاڤی یان راگه‌یاندوه‌ كه‌ فێران تۆڕێس ناتوانێت به‌شداری یارییه‌كه‌ به‌رشه‌لۆنه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ناپۆلی بكات .

 

له‌هه‌واڵه‌كه‌ هاتووه‌، پزیشكانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ باسییان له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ پێكانه‌كه‌ی تۆرێس جارێكی دیكه‌ سه‌ریهه‌ڵداوه‌ته‌وه‌ و ئه‌سته‌مه‌ بتوانێت بۆ رۆژی سێشه‌ممه‌ ئاماده‌ بێت .

 

بڕیاره‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ له‌ یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ میوانداری یانه‌ی ناپۆلی ئیتاڵی بكات و یاری چوون به‌ یه‌كسان بوونی هه‌ردوو یانه كۆتایی هات به‌گۆڵێك بۆ هه‌ر لایه‌كیان .

 

هەواڵی پەیوەندیدار

پێكهاته‌كانی کلدان، ئاشووری و ئەرمەن راگه‌یه‌ندراوێك ئاراسته‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ن

گوران

ڕاگەیاندراوێک لە فڕۆکەخانەی نێودەولەتی هەولێر

یاسین

بەڕێوەبەری نوێى ئەوقافی ھەولێر دەستبەكاربوو

دڵشاد