ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

نێچیرڤان بارزانی : شۆڕشى گوڵان هه‌ستانه‌وه‌يه‌كى شكۆمه‌ندانه‌ى ميلله‌تێك بوو له‌پێناو ئازادى و سه‌رفرازيدا

په‌يامى نێچيرڤان بارزانى له‌ يادى شۆڕشى گوڵاندا

له‌ كاتێكدا ئه‌مڕۆ يادى شكۆدارى چل و هه‌شت ساڵه‌ى هه‌ڵگيرسانى شۆڕشى گوڵان ده‌كه‌ينه‌وه‌، سڵاو و دروود بۆ گيانى پاكى شه‌هيدان ده‌نێرين و به‌ ڕێزه‌وه‌ به‌بيريان ده‌هێنينه‌وه‌. سڵاو له‌ ته‌واوى پێشمه‌رگه‌ و كاديران و هه‌موو ئه‌و قاره‌مان و جوامێرانه‌ى به‌ هه‌ر شێوه‌يه‌ك بێت، له‌ ڕيزه‌كانى شۆڕشدا خه‌باتيان كرد.

شۆڕشى گوڵان هه‌ستانه‌وه‌يه‌كى شكۆمه‌ندانه‌ى ميلله‌تێك بوو كه‌ له‌پێناو ئازادى و سه‌رفرازيدا ئاماده‌ى گيانبه‌خشین و هه‌موو قوربانيدانێك بوو‌. له‌ شۆڕشى گوڵاندا، گه‌لى كوردستان سه‌لماندى كه‌ هه‌رگيز كۆڵ نادات و په‌يام و ئامانجى شۆڕشى مه‌زنى ئه‌يلوول به‌ ڕابه‌رايه‌تيى بارزانيى نه‌مر تا سه‌ركه‌وتن به‌رده‌وامه‌.

كۆبوونه‌وه‌ى هێز و لايه‌نه‌كانى كوردستان به‌ ده‌ورى ئامانجێكى باڵاوه‌، به‌رهه‌مى شۆڕشى گوڵان بوو كه‌ له‌ كۆتاييدا ڕاپه‌ڕينى ئازارى 1991ى سه‌رخست و ئازادى و فيدراڵى و قه‌واره‌ى ده‌ستووريى هه‌رێمى كوردستانى به‌دوا هات. له‌م ياده‌دا جه‌خت له‌ كار و لێكگه‌يشتنى هاوبه‌ش و پێكه‌وه‌يى ده‌كه‌ينه‌وه‌ كه‌ ئێستا و داهاتوويه‌كى باشتر بۆ گه‌لى كوردستان مسۆگه‌ر ده‌كات.

يادى شۆڕشى گوڵان به‌رز و پيرۆز بێت، سڵاو له‌ گيانى پاكى شه‌هيدان.

نێچيرڤان بارزانى
26ى گوڵانى 2024

هەواڵی پەیوەندیدار

دوو تۆمەتباری داواكراو دەستگیركران

سەڵاح

پرێمەرلیگ.. نیوکاسڵ دوو خاڵی گرنگی لە مانسیتی وەرگرت

sirwan

ئیسرائیل ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی لە بەرگرییەوە بۆ هێرشکردن لە بەرامبەر حزبوللا هەنگاو بنێت

یاسین