ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

جامی ئەڵمانیا.. لیڤەرکوزن بە دە یاریزانەوە بووە پاڵەوانی جامەکە

لە یاری کۆتایی جامی ئەڵمانیادا هەردوو یانەی بایەر لیڤەرکوزن و کایزەر سلاوترن ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.

 

لە ئەنجامدا لیڤەرکوزنی پاڵەوانی خولەکە توانی یارییەکە بە گۆڵێکی بێبەرامبەر یارییەکە بباتەوە و جامەکەش بەدەست بهێنێت.

 

لە تایمی یەکەم، لیڤەرکوزن باشتر دەرکەوت و لە خولەکی 17 گرانیت شاکا یانەکەی ئەلۆنسۆی بە گۆڵێک پێشخست، هەروەها لە خولەکی 44دا ناوبژیوان یاریزان کۆسۆنۆی لیڤەرکوزن بە کارتی سور کردە دەرەوە .

 

لە تایمی دووەمدا، دوای چەندین هەوڵی هەردوو یانە، بەڵام ئەنجامی یارییەکە گۆڕانکاری بەسەردا نەهات و لیڤەرکوزن بە سەرکەوتووی بە 10 یاریزانەوە پارێزگاری لە تۆڕی گۆڵەکەی کرد و یارییەکەی بردەوە.

 

بەم سەرکەوتنە یانەی بایەر لیڤەرکوزن بۆ دووەم جار توانی نازناوەکە بەدەست بهێنێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

پارێزگارێ دهۆکێ 665 سەرەدان و کۆمبوون و رونشتن ئەنجامدانە

یاسین

لەم هەفتەیەدا ڕۆژێك دەبێتە پشووی فەرمی

یاسین

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی جەژنی قوربان

یاسین