ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

وڵاتێکی ئەفریقا هۆشداری دەداتە ئەمەریکا

جۆرج شارامبا، جێگری بەرپرسی نووسینگەی ڕۆژنامەوانی سەرۆکی زیمبابۆی ڕایگەیاند، وڵاتەکەی ئامادەیە نوێنەرایەتییەکانی ئەمەریکا دەربکات ئەگەر پێشێلکاری ئاسایش و سەلامەتی وڵاتەکە بکەن.
بەم شێوەیە شارامبا سەرنجی لەسەر لێدوانەکەی ماتیۆ میلەر گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا سەبارەت بە دەرکردنی کارمەندانی ئاژانسی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی ئەمەریکا (USAID) لە زیمبابۆی دا.
ڕۆژنامەی سەندەی مەیلی بەریتانی لە زاری شارامباوە نووسیویەتی: “دەبێت زۆر ڕوون بم لەسەر ئەم ڕووداوە، دەبێت حکومەتی ئەمەریکا و دەزگاکانی بزانن کە زیمبابۆی بە ئیرادە و بەتوانا و ئامادەیە بۆ دیپۆرتکردنەوەی هەر ژمارەیەک لە نوێنەرایەتییە نایاساییەکانی بیانی، لەنێویاندا نوێنەرایەتییەکانی ئەمەریکا، ئەگەر سەلامەتی و ئاسایشی زیمبابۆی پێشێل بکەن”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “پێشێلکاریی ڕوونی پراکتیکی کونسوڵگەری هەبووە”، دەرکەوت ئەو گرووپە دەرکراوە بەبێ ئاگادارکردنەوەی وەزارەتی دەرەوەی زیمبابۆی گەیشتوونەتە ئەوێ، “دوای ئەوەی زانی کە گروپەکە لەژێر چاودێریدایە، باڵیۆزخانەی ئەمەریکا هەوڵیدا بە شێوەیەکی پاشەکشەیی پابەند بێت بە مەرجە کونسوڵگەرییە پەیوەندیدارەکان و یاداشتێکی زارەکی نارد”.
شارامبا راشیگەیاند، “باسەکان لەسەر هاووڵاتییە بیانییەکان بەناوی، برێندا لی پیرسۆن و نۆرما کریگەر بووە، بەڵام لایەنی ئەمەریکی ئاگاداری ئەوە نەبوون کە حکومەتی زیمبابۆی پێشتر چاودێری دزەکردنی چوار کەسی بیانی بۆ ناو وڵاتەکەی کردووە، ئەو دوو کەسەش کە باسیان نەکراوە زۆر چالاک بوون و چاوپێکەوتنیان لەگەڵ سەرکردەکانی ئۆپۆزسیۆن و نوێنەرانی ڕێکخراوە ناحکومییەکان ئەنجامداوە”.
شارامبا گوتیشی: هۆکاری دەرکردنی نوێنەرایەتی ئەمەریکا بۆ پابەندنەبوونی دەسەڵاتدارانی ئەمەریکا بووە بە پراکتیزە کونسوڵگەرییە دامەزراوەکان، هەروەها پرۆسەی دیپۆرتکردنەوەی بەپێی یاساکانی زیمبابۆی ئەنجامدراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

دوای جەژن پارەی ئەم توێژە دابەش دەکرێت

یاسین

راگه‌یندراوێك له‌ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی دهۆک

یاسین

کۆبوونەوەى یەکلایکردنەوە و چارەسەرى گرفت و کێشەکانى زەوی و زار ئەنجامدرا

یاسین