ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئۆکرانیا هێرشی کردە سەر پاڵاوگەیەکی نەوت لە رووسیا

 

لە دووەمین ڕۆژی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ڕووسیادا کە ڤلادیمیر پوتن کیێڤی تۆمەتبار کردووە بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ تێکدانی، ڕۆژی شەممە ئۆکرانیا هێرشێکی مووشەکی بۆ سەر ڕۆژئاوای ڕووسیا کرد و دوو کەس کوژران و بە هۆی هێرشێکی جیاوازی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دیکەی ئەو وڵاتەوە، ئاگر لە پاڵاوگەیەکی نەوت لە ناوچەی سامارا لە 850 کیلۆمەتری باشووری ڕۆژهەڵاتی مۆسکۆوە کەوتەوە.

دیمیتری ئازارۆڤ، پارێزگاری ناوچەی سامارا ڕایگەیاندووە “پاڵاوگەی سیزێران سووتاوە، بەڵام هێرش بۆ سەر پاڵاوگەی دووەم پووچەڵکراوەتەوە.”

لەلایەکی دیکەوە وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند کە هەوڵێکی هێزەکانی ئۆکرانیای بۆ بەزاندنی سنوور بۆ ناوچەی بێلگۆرۆد بەرپەرچ داوەتەوە. بە گوتەی دەسەڵاتدارانی خۆجێیی ڕووسیا، بەهۆی دۆخی ئێستاوە، قوتابخانەکانی بەشێکی زۆری ناوچەکە لە ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممە دادەخرێن، هەروەها ناوەندەکانی بازرگانی لە شاری بێلگۆرۆد ڕۆژانی یەکشەممە و دووشەممە دادەخرێن.

لەم هەفتەیەدا ئۆکرانیا چەندین جار هێرشی کردووەتە سەر خاکی ڕووسیا بەتایبەتی بۆ سەر پاڵاوگەکانی نەوت.

لە لایەکی دیکەوە ڕووسیا ڕۆژی هەینی لە یەکێک لە کوشندەترین هێرشە مووشەکییەکانی لە چەند هەفتەی ڕابردوودا بۆ سەر ئۆکرانیا، ناوچەیەکی نیشتەجێبوونی لە شاری بەندەری ئۆدێسای ئەو وڵاتە لەسەر دەریای ڕەش کردە ئامانج و بەهۆیەوە لانیکەم 20 کەس کوژران و زیاتر لە 70 کەسیش برینداربوون.

هەروەها ئەم هێرشانە هاوکاتە لەگەڵ هەلبژاردنی سەرۆکایەتی ڕووسیا و دەترێت جەنگەکەی ئۆکرانیا باڵی کێشاوە بەسەر هەڵبژاردنەکاندا کە سێ ڕۆژ دەخایەنێت. بەشێوەیەکی بەرچاو پێشبینی دەکرێت ڤلادیمیر پوتن بۆ شەش ساڵی دیکە وەکو سەرۆکی وڵاتەکە هەڵبژێردرێتەوە، بەڵام لێرەو و لەوێ لە ڕووسیا خۆپیشاندان بەڕێوەدەچن.

بەرپرسی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی ڕووسیا ئێلا پامفیلۆڤا وتی تاوەکو ئێستا 20 ڕووداو هەبوون کە تێیاندا خەڵکەکە هەوڵیانداوە پەڕەی دەنگدانەکان لە ناوببەن، ئەوەش ڕژاندنی شلەی جۆراوجۆرەوە بە ناو سندووقەکانی دەنگداندا، هەشت حاڵەتی ئاگرتێبەردان و بۆمبی دووکەڵیش هەبوون.

لە هەرێمی بێلگۆرۆدی ڕووسیا کە سنووری بە ئۆکرانیاوەیە، کە ئێستا ڕۆژانە لەلایەن ئۆکرانیاوە هێرشی دەکرێتەسەر، فەرمانڕەوای هەرێمەکە وتی ژن و پیاوێک کوژراون.

فەرمانڕەوای هەرێمی سامارا دمیتری ئازارۆڤ، کە دەکەوێتە باشووری ڕۆژهەڵاتی مۆسکۆوە، وتی پاڵاوگەی سیزران ئاگری تێبەربووە، بەڵام هێرشێک بۆ سەر پاڵاوگەیەکی دیکە بەرپەرچ دراوەتەوە.

فەرمانڕەوای هەرێمی بێلگۆرۆد گلادکۆڤ وتی ” بەپێی دۆخەکەی ئێستا “، قوتابخانەکان لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمەکەدا بۆ ڕۆژی دووشەممە و سێشەممە دادەخرێن، ناوەندەکانی بازاڕکردنیش لە شاری بێلگۆرۆد بۆ ڕۆژی یەکشەممە و دووشەممە دادەخرێن.

 

voa

هەواڵی پەیوەندیدار

مەسرور بارزانی بەردی بناغەی دوو پارک لە دهۆک دادەنێت

یاسین

‎بریارى یەک ساڵ لێخۆشبوون لە کرێى ساڵانە و 6 مانگ لە ڕوسماتى خاشاکى بۆ ئەو دووكانانەی سوتاون پەسەندكرا

گوران

ئەردۆغان: جەهەپە و دەم “هاوبەشییەکی ناشرین” بەڕێوەدەبەن

سەڵاح