ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئەردۆغان: جەهەپە و دەم “هاوبەشییەکی ناشرین” بەڕێوەدەبەن

 

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ڕۆژی چوارشەممە لە ئامەد ڕخنەی لە پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) و پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم) گرت، وتی، “بەناوی ڕێککەوتن لەسەر ئاستی شاردا هاوپەیمانییەکی پیسیان دروست کردووە”.

ئەردۆغان لە گردبوونەوەیەکی جەماوەری پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە) ڕایگەیاند، پارتی جەهەپە و دەم “هاوبەشییەکی ناشرین” بەڕێوەدەبەن.

گوتیشی “لە ئەستەنبوڵ و لە مێرسین و لە هەندێک شوێنی دیکەش، جارێکی دیکە هەمان یارییان ئەنجامداوە، بەناوی ڕێککەوتن لەسەر ئاستی شاردا هاوپەیمانییەکی پیسیان دروست کردووە.”

باسی لەوەشکرد، پارتی دەم لەبری ئەوەی خزمەتگوزاری بۆ کورد دابین بکات، دەنگی خۆیان خستووەتە بازاڕەوە، ئەمەش بە سوکایەتی دەزانێت.

ئەردۆغان هەڵبژاردنی مانگی چواری 2023ی وەبیرهێنایەوە و ڕایگەیاند کە لە ئامەد ئەنجامی دڵخوازی بەدەست نەهێناوە.

سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند کە کاندیدی جەهەپە لەسەدا 71.5ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە و ئەویش لە ئامەد لەسەدا 28.5ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە و ڕایگەیاندووە کە پێویستە بیر لەو ئەنجامانە بکەنەوە.

جەهەپە و پارتی دەم بۆ هەڵبژاردنەکانی 31ی مانگ ڕێککەوتنیان هەیە، بەڵام هاوکارییەکانیان تەنیا بۆ مێرسین، مانیسا و ئەسێنیورتی ئەستەنبوڵ ڕاگەیەندراوە.

لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2019دا پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) کە وەک بناغەی پارتی دەم لێی دەڕواندرێت، لە شارە گەورەکانی وەک ئەستەنبوڵ پاڵپشتی کاندیدەکانی جەهەپەی لە دژی حکومەتی ئاکەپە کرد و بە گوتەی شارەزایانی سیاسی، لە سەرکەوتنەکەیاندا ڕۆڵێکی گرنگی بینی ئەرک.

سیاسەتمەدارانی پارتی دەم دەڵێن، ستراتیژی ساڵی 2019 ئیتر کار ناکات و دەڵێن دەیانەوێت لەگەڵ کاندیدەکانیان لە ڕۆژئاوای تورکیا سەربکەون.

 

voa

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆبوونەوەى یەکلایکردنەوە و چارەسەرى گرفت و کێشەکانى زەوی و زار

دڵشاد

پۆلیسی ئوردن بەگازی فرمێسک ڕێژ خۆپیشاندەرانی دوورخستەوە

سەڵاح

كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم: بە تێكڕا 18 بۆ 19 كاتژمێر كارەبا بە هاووڵاتییان دراوە

سەڵاح