ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

دوای چەند مانگێک و بۆ جاری دووەم ئیسرائیل رێگەی دا هاوکاری بگاتە باکوری غەزە

 

لە دوای نزیکەی چوار مانگ، سوپای ئیسرائیل ڕێگەیداوە هاوکاری مرۆیی بگاتە باکوری غەزە، ئەمەش دووەمین جارە هاوکارییەکە بگاتە باکووری کەرتەکە.

سوپای ئیسرائیل ڕێگەیداوە بە چوونە ناوەوەی هاوکاری مرۆیی سنووردار بۆ باکووری غەززە، ئەم هاوکاریانەش لە ڕێگەی شەقامی سەڵاحەددین کە باشوور و باکووری کەرتی غەززە بەیەکەوە گرێدەدات، ناحیەکانی جەبالیە، بەیت حانون و بەیت لاحیە لەخۆدەگرێت و لە نۆ بارهەڵگر پێکهاتووە.

هاوکاریە مرۆییەکان کە پێکهاتبوو لە ئارد و برنج و خواردنی لە قووتوونرا و بە هاریکاریی لەگەڵ هۆزە فەڵەستینییەکان و پاسەوانی دەزگای ئاسایشی حکوومەتی غەززە گەیەندرایە کەمپی پەنابەرانی جەبالیا، لە کۆگاکانی سەربە ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بەھاناوەچوون و کاروباری پەنابەرانی فەڵەستین لە ڕۆژهەڵاتی نزیک (UNRWA) دانران.

بەرەی ناوخۆ کە لە ڕێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتییەوە دامەزراوە و سەربە حکوومەتە و چاودێری پێشهاتەکانی جەنگی غەززە دەکات، دوێنێ لە ڕاگەیاندراوێکیدا بلاویکردەوە کە ١٢ بارهەڵگر هاوکاری مرۆیی گەیشتووەتە باکووری کەرتی غەززە.

دوێنێ ئاژانسی UNRWA بە هاریکاری لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی سەربە حکوومەتی غەززە و هۆزە فەڵەستینییەکان یەکەم هاوکاری دابەش کرد.

لە مانگی تشرینی دووەمی ڕابردووەوە تا ئێستا هیچ هاوکارییەک بە باکووری کەرتی غەززە نەگەیەندراوە، بەو هۆیەوەشە برسێتییەکی زۆر بەرۆکی دانیشتوانەکەی گرتبوو، بەپێی دوایین ئامار، ٢٧ کەس لەبەر برسێتی و تونێتی گیانیان لەدەستداوە.

 

سەرچاوە: AA

هەواڵی پەیوەندیدار

شاندێکی دارایی عێراق وردبینی لە لیستی مووچەی هێزە ئه‌منییه‌كان دەکات

یاسین

پێشبینی دەکرێت لەماوەی جەژنی قورباندا ٣٠٠ هەزار گەشتیار بێنە هەرێمی کوردستان

یاسین

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ڕۆمانیا لە عێراق دەكات

یاسین