ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

بۆ کەمکردنەوەی کۆچ، ئەوروپا پاکێجێکی یارمەتی بەبڕی هەشت ملیار دۆلار بە میسر دەدات

 

لە کاتێکدا کە قەیرانی غەززە بەردەوامە، یۆنان ڕووبەڕووی زیادبوونی کۆچی نایاسایی بووەتەوە. ئەوەش وایکردووە سەرۆک وەزیری یۆنان کیریاکۆس میتسۆتاکیس و بەرپرسانی باڵای یەکێتی ئەوروپا سەردانی میسر بکەن و ڕێککەوتنێک واژۆ بکەن کە پێکهاتووە لە پاکێجێکی یارمەتی بە بڕی هەشت ملیار دۆلار بۆ میسر، کە ئامانج لێی کەمکردنەوەی کۆچە.

بە تەنها لە مانگی ڕابردوودا، ڕێژەی کۆچی نایاسایی و ئەو ژمارەیەی کە چوونەتە ناو یۆنانەوە بۆ زیاتر لە سەدا 400 زیادیکردووە.

زۆربەی ئەو کۆچبەرانەی کە دەچنە یۆنانەوە فەلەستینین، بەڵام ژمارەی کۆچبەرە میسرییەکانیش ئێجگار زۆرە.

وەزیری کۆچ و پەنابەرانی یۆنان دیمیتریس کیریدیس وتی ” هیچ گومانێک لەوەدا نیە کە میسر زیانێکی گەورەی پێگەیشتووە بەهۆی قەیرانەکانی غەززەوە. ئابووری وڵاتەکە ئەوەندە باش نەبوو و قەیرانەکانی غەززە و لێشاوی فەلەستینییەکانیش دۆخەکەی خراپتر کردووە، میسرییەکانی ناچار کردووە بە کۆمەڵ گەشت بکەن.”

لە دوای دەستپێکردنی جەنگەکەی ناو غەززەوە، ڕۆژانە ڕۆژانە ژمارەیەکی زۆر لە کۆچبەرانی میسری دەگەنە دوورگەکانی کرێت و گاڤدۆسی باشووری یۆنان، لە ڕێی لیبیاوە هەوڵیانداوە بگەنە ڕۆژئاوا.

لە ساڵی 2015 ەوە یۆنان دەروازەی کۆچبەران بووە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریکا و ئاسیاوە بۆ یەکێتی ئەوروپا. لە ساڵی 2015 دا نزیکەی یەک ملیۆن کۆچبەر گەیشتنە دوورگەکانی یۆنان، ئەوەش بووە هۆی کەوتنەوەی قەیرانێکی مرۆیی بێپێشینە. لەو کاتەشەوە هەزاران کەس لە دەریادا گیانییان لە دەستداوە.

قەیرانی کۆچ وایکردووە یۆنان هەڵوێستێکی توندی هەبێت بۆ ڕێگریکردن لە کۆچی نایاسایی، ئەوەش یۆنانی ڕووبەڕووی کۆمەڵێک تۆمەت کردووەتەوە، لەوانەش پاڵنان بە بەلەمی کۆچبەرانەوە بۆ ناو دەریاکە و تەنانەت ئەشکەنجەدانییان لە کاتی گەیشتنییان بۆ سەر کەناراوەکانی.

بەرپرسانی یۆنان ئەو تۆمەتانەیان ڕەت کردووەتەوە، بەڵام کۆچبەران بە شێوەیەکی بەرچاو باس لەو ڕووداوانە دەکەن.

هەفتەی ڕابردوو چوار پاسەوانی یۆنانی دەستگیرکران دوای ئەوەی لە کۆچبەرێکییان دابوو، بەپێی گەواهیدانی کۆچبەرێک، پاسەوانەکان ڕووخساری کۆچبەرەکەیان شێواندووە و پەراسووشییان شکاندووە.

 

voa

هەواڵی پەیوەندیدار

هاووڵاتییەک بەهۆکاری سوتانی 500 دۆنم پوش پاوان دەستگیر دەکرێت

سەڵاح

جروزالم پۆست: شیعەی عێراق دەیانەوێت بە هەڵبژاردنی پێشوەختە سوودانی دوور بخەنەوە

یاسین

زیاتر له‌ 250 کەس لە خەڵکی دێرەزۆر کەمپی هۆل جێ‌دەهێڵن

سەڵاح