ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

لالیگا.. بەرشەلۆنە هەموانی شۆککرد و شکستێکی چاوەڕواننەکراوی بە ئەتلەتیکۆ هێنا

 

لە یاریی ئاگرینی هەفتەی 29ی خولی ئیسپانیا، یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید میوانداری بەرشەلۆنەی کرد.

 

لە ئەنجامدا یانە کەتەلۆنیەکە توانی یارییەکە بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر شکست بە ئەتلەتیکۆی خاوەن یاریگا بهێنێت.

 

هەر لە تایمی یەکەم بەرشەلۆنەی میوان باشتر دەرکەوت و چەندین هەوڵیدا بۆ هەژاندی تۆڕی گۆڵی ئوبلاک، ئەوەبوو لە خولەکی 38دا یاریزانی پێشووی ئەو یانەیە، جواو فلیکس گۆڵی یەکەمی بۆ بەرشەلۆنە تۆمارکرد و ئەو تایمە بەو تاکە گۆڵە کۆتایی پێهات.

 

لە سەرەتای تایمی دووەمدا بارسا ئەرکی ئەتلەتیکۆی قورسترکرد کاتێک لیڤاندۆفسکی لە خولەکی 47دا گۆڵی دووەمی تۆمارکرد، کوڕانی چاڤی بەمە نەوەستان و لە خولەکی 65 فێرمین لۆپێز گۆڵی سێیەم و دڵنیایی کرد.

 

بەم سەرکەوتنە، یانەی بەرشەلۆنە هاتە پلەی دووەمی ڕیزبەندی بە کۆکردنەوەی 64 خاڵ، ئەتلەتیکۆش چووە پلەی پێنجەم و 55 خاڵی هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

چامپیۆنزلیگ.. ئارسناڵ بەزەحمەت خۆی گەیاندە قۆناغی داهاتوو

sirwan

یاری دۆستانە.. هەڵبژاردەی فەڕەنسا بە سەرکردایەتی ئێمباپێ بردیەوە

sirwan

راهێنه‌ره‌ ئه‌ڵمانیه‌كه‌ له‌ پێناو به‌رشه‌لۆنه‌ قوربانی ده‌دات

یاسین