ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

چامپیۆنزلیگ.. ئارسناڵ بەزەحمەت خۆی گەیاندە قۆناغی داهاتوو

لە یارییەکەی تری قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ، یانەی ئارسناڵ یاریگای ئیتیحاد ڕووبەڕووی پۆرتۆی پۆرتۆگالی کرد.

 

لە ئەنجامدا یانە ئینگلیزییەکە خۆی گەیاندە قۆناغی داهاتوو بە لێدانی یەکلاکەرەوە کاتێک بەچوار گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

 

لە تایمی یەکەم ئاستی هەردوولا لەیەکەوە نزیک بوو و چەندین هەوڵیاندا، تاوەکو لە هێرشێکدا لە خولەکی 41دا یاریزان ترۆرساد گۆڵی یەکەمی تۆپ هاوێژەکانی ئارتێتای تۆمارکرد

 

لە تایمی دووەم یاریزانانی ئارسناڵ باشتر بینران و پۆرتۆش دەیویست گۆڵێک تۆماربکات، بەڵام لەو تایمەدا هیچ گۆڵێک تۆمارنەکرا و ناوبژیوان پەنای بردە بەر لێدانی یەکلاکەرەوە.

 

دواتر پەنا برایە بەر لێدانە یەکلاکەرەوەکان و تێیدا ئارسناڵ بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ بردنەوەی بەدەستهێنا و گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی، پۆرتۆش ماڵئاوایکرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

یاری دۆستانە.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ شەممە

sirwan

لیڤه‌رپول هه‌نگاوێك له‌ ئه‌لۆنسۆ نزیك ده‌بێته‌وه‌

یاسین

پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە ئاکام هاشم، كرد

سەڵاح