ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

لیڤه‌رپول هه‌نگاوێك له‌ ئه‌لۆنسۆ نزیك ده‌بێته‌وه‌

به‌رپرسانی یانه‌ی لیڤه‌رپولی ئینگلیزی له‌ هه‌وڵدان چابی ئه‌لۆنسۆی راهێنه‌ری یانه‌ی بایه‌رن لیڤه‌ركوزنی ئه‌ڵمانی رازی بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ وه‌رزی داهاتوو ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی سوور پۆشه‌كان وه‌ربگرێت .

دوای ئه‌وه‌ی یۆرگن كلۆب راهێنه‌ری ئێستای یانه‌ی لیڤه‌رپول بڕیاریدا له‌ كۆتایی ئه‌م وه‌زره‌ یانه‌ی لیڤه‌رپول جێ بهێلێت، به‌رپرسانی یانه‌ ئینگلیزیه‌كه‌ له‌هه‌وڵدان بۆ رازی كردنی چابی ئه‌لۆنسۆ بۆ وه‌رگرتنی ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی لیڤه‌رپول .

به‌پێی هه‌واڵی رۆژنامه‌كانی ئینگلته‌را، به‌رپرسانی یانه‌ی لیڤه‌رپول سه‌ردانی ئه‌لۆنسۆیان كردووه‌ و له‌ نزیكه‌وه‌ قسه‌یان له‌گه‌ڵ كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی وه‌رزی داهاتوو ببێته‌ راهێنه‌ری سوور پۆشه‌كان .

له‌لایه‌كی دیكه‌ به‌رپرسانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ ئاره‌زوو ده‌كه‌ن گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ئه‌لۆنسۆ مۆربكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رپه‌رشتی یانه‌ی كه‌ته‌لۆنی بكات له‌ جێگه‌ی چاڤی هێرناندز .

هەواڵی پەیوەندیدار

تێچووی ئه‌مساڵی حه‌جی حاجیانی هه‌رێمی كوردستان به‌ دینار ده‌بێت

سەڵاح

شاندى سه‌رۆكايه‌تى له‌گەڵ بەرپرسانی كۆشكى سپى، پێنتاگۆن و وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه كۆبووه‌وه‌

سەڵاح

راگه‌یندراوێك له‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه‌

یاسین