ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

خولی ئینگلتەرا.. مانسیتی بە ئاسانی سەرکەوتنی بەدەستهێنا

لە یارییەکانی گەڕی 32ی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی کریستاڵ پاڵاس لە یاریگای خۆی ڕووبەڕووی مانچستەر سیتی بویەوە.

لە ئەنجامدا یانەی سیتیزن توانی یارییەکە بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ یارییەکەی بردەوە.

هەر لە سەرەتای تایمی یەکەم کریستاڵی خاوەن یاریگا دەستپێشخەری کرد و لە خولەکی 3دا گۆڵی یەکەمی لەڕێگەی ماتێتا تۆمارکرد، دوای تێپەڕبوونی تەنیا دە خولەک کیڤین دی بڕۆین گۆڵی بەرامبەری سیتیزنی تۆمارکردەوە، دوای هەوڵەکانی هەردوو یانە ئەو تایمە بە یەکسانی کۆتاییهات.

لە تایمی دووەم، کوڕانی گواردیۆلا بەهێزتر گەڕانەوە نێو یاریگا و توانیان سێ گۆڵی تر لە خولەکەکانی 47، 66 و 70 لەلایەن ڕیکۆ لویس و هالاند و دیبرۆین تۆمارکرد،

دوای ئەو گۆڵانە هەردوو یانە چەندین یاریزانی گۆڕانکاری پێکرد، تا لە خولەکی 86دا ئیدواردۆ گۆڵی دووەمی تۆمارکرد و ئەنجامەکەی کەمتر کردەوە. هەوڵەکانی هەردوو یانە بەردەوامبوون و یارییەکە بەو شێوەیە کۆتاییهات.

بەم سەرکەوتنە، یانەی مانچستەر سیتی بووە خاوەن 70 خاڵ و لە پلەی دووەمی ڕیزبەندیە، کریستاڵ پاڵاسیش تەنیا 30ی خاڵی هەیە و پلەی چواردەمی گرتووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

چامپیۆنزلیگ.. بایرن نەیتوانی لە ریال بباتەوە و چاوی لە یاری داهاتوویە

sirwan

جامی یۆرۆ.. سویسرا بەهێزی دەستیپێکرد و شکستی بە هەنگاریا هێنا

sirwan

مێسی ستایشی یاریزانێکی هەڵبژاردەکەی دەکات و دەڵێت داهاتوویێکی سەرسوڕهێنەری هەیە

sirwan