ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی سه‌ردانی به‌غدا ده‌کات

 

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ٢٠٢٤/٤/٦ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، به‌ سه‌ردانێک گه‌یشته‌ به‌غدا.

له‌ میانی سه‌ردانه‌که‌یدا به‌ڕێز سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان د. له‌تیف ڕه‌شید سه‌رکۆمار و محه‌مه‌د شیاع ئه‌لسوودانی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقی فیدراڵی کۆده‌بێته‌وه‌، هه‌روه‌ها به‌شداری له‌ کۆیوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانیی به‌ڕێوه‌به‌ربردنی ده‌وڵه‌ت و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیدا ده‌کات.

له‌ دیدار و کۆبوونه‌وه‌کانیدا له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌ و به‌رپرسانی باڵای عێراق، سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی هه‌ولێر – به‌غدا و دۆخی سیاسیی عێراق و هه‌رێمی کوردستان و چه‌ند پرسێکی دیکه‌، تاوتوێ ده‌کات.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاگادارییەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری

یاسین

وەیسی سەعید وەیسی: پارتی لە هەڵبژاردنەکانی هەرێمی كوردستان و عێراقیش حزبی یەکەمە

دڵشاد

مووچەی هەزارەها کەس زیاد دەبێت

یاسین