ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

داشکاندن لە کرێی خوێندن جێ بەجێ دەکرێت

دوای بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران کە یەکێکیان داشکاندنی کرێی خوێندن بوو، بە نووسراوێکی فەرمیی خوێندنی باڵا، هەر یەک لە کرێی خوێندنی پارالێل، ئێواران، دبلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرا، لە سەرجەم زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکانی هەرێمی کوردستان داشکاندنی کرێی خوێندن بە ڕێژەی 20% کراوە.

ئەم داشکاندنە کرێی خوێندنی پارالێل و خوێندنی ئێواران و دبلۆمی باڵا و ماستەر و ئەنجومەنی باڵای کوردستان بۆ پسپۆرییە پزیشکییەکان دەگرێتەوە.

لە خاڵێکدا ئاماژە بەوە کراوە، جارێکی تر بڕیار درا بە داشکاندنی 20٪ ی ئەو پارەیەی لای قوتابی ماوە، سەرباری داشکاندنی پێشتر کە بۆیان کراوە.

ئاماژە بەوەش دراوە ئەم داشکانە تەنیا بۆ ساڵی خوێندنی2023-2024ـە و دەبێ تا 5 ی 5 ی 2024، سەرجەم پارەکە بە یەک قیست بدەن بە زانکۆکانیان.

هەواڵی پەیوەندیدار

زانیاری نوێ لەبارەی بەشە خۆراکی مانگانە دەخرێتەروو

یاسین

پرسەنامەیەک لەسەرۆکی هەرێمی کوردستان

یاسین

مەیسەر نھێلی: بە ئاڵای کوردستان لە ولاتی چین وتارێکمان پێشکەش کرد

دڵشاد