ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سوپای ئوردن سێ هێرشی ئاسمانی لە سوریا ئەنجامدا

 

میدیا عەرەبییەکان بڵاویانکردەوە، درەنگانی شەوی ڕابردوو سوپای ئوردن سێ هێرشی ئاسمانی لە سووریا لە دەوروبەری دەروازەی نەسیب لە نێوان ئوردن و سوریا، لە باشووری دارا ئەنجامداوە.

بەپێی زانیارییان، سوپای ئوردن بارهەڵگرێکی بچووکی کردووەتە ئامانج، چالاکوانانی ناوخۆیی دەڵێن، ئامانجی ئوردن بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان بووە لە ناوچەکەدا.

گوتەبێژی سوپای ئوردن ڕایگەیاند، جوڵەی فڕۆکە جەنگییەکانی شەوی ڕابردوو لە باکووری شانشینی ئوردن دوای ئاگادارکردنەوەی ڕادارەکانی سەر سنووری سووریا بووە کە جوڵەیەکی ئاسمانی لە سەرچاوەیەکی نادیارەوە بینراوە.

بەگوێرەی لێدوانی گوتەبێژی سوپای ئوردن، فڕۆکەکان دوای پشتڕاستکردنەوەی سەلامەتی ئاسمانی ئوردن بۆ بنکەکانیان گەڕانەوە.

ئەم هەواڵە لەکاتێدا بڵاو دەبێتەوە گروپە چەکدارەکانی عێراق دەڵێن شەوی ڕابردوو لە بەرزاییەکانی گوڵان بە مووشەک هێرشیان کردووەتە سەر بنکەیەکی ئیسرائیل .

هەواڵی پەیوەندیدار

لە ئێران هوشداریی هەستانی لافاو درا

یاسین

دەوڵەتی یاسا داوای گۆڕینی یاسای هەڵبژاردنان دەکات

سەڵاح

کۆمپانیای Google کاتی نمایش کردنی Pixel 9 Pro Fold راگەیاند

یاسین