ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

لیوای فاتمیوونی ئێران هێزێکی زۆری لە عێراقەوە ڕەوانەی سووریا کرد

 

میدیای سووریا بڵاویانکردەوە، درەنگانی شەوی ڕابردوو لیوای فاتمیوونی ئێران هێزێکی زۆری سەربازی لە عێراقەوە ناردووە و لە بنکەکانی خۆی لە بوکەمال و مەیادین لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر جێگیری کردوون.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو هێزە چەک و تەقەمەنی و کەرەستە و ئۆتۆمبێلی سەربازی پێشکەوتوو لەخۆدەگرێت.

میدیای سووریا بڵاویانکردەوە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لیوای فاتمیوون سێ چەکداری لە گروپە جیاوازەکان ناردووەتە دەیرەرزۆر و هەروەها سەرکردەکانی لە ناوچەکەدا بەو کەسانە گۆڕیوە کە لە عێراقەوە پەڕیونەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

جاسم ئەلبەدیوی داوا دەکات ڤیزای شنگن لەسەر هاووڵاتیانی کەنداو هەڵبگیرێت

دڵشاد

ڕاوێژکارێکی بەشار ئەسەد تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بوو

سەڵاح

یەکێتی ئەوروپا کۆمپانیای Apple سزا دەدات

یاسین