ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئەنجوومەنی ئاسایش دەنگدانی لەسەر پڕۆژە بڕیارەکەی ئاگربەستی غەززە دواخست

 

ئاژانسی “تاس”ـی ڕووسی، لەسەرچاوەیەکی دیپلۆماسی گواستوویەتەوە، کە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەنگدانی لەسەر ڕەشنووسی بڕیارنامەیەک کە لەلایەن ئەندامانی ناهەمیشەیی ئەنجوومەنەکەوە ئامادەکرابوو، کە داوای ئاگربەستی دەستبەجێی لە کەرتی غەززەی کردبوو دواخست.

سەرەتا بڕیاربوو دەنگدانەکە لە ڕۆژی شەممە 23ـی ئادار ئەنجام بدرێت، بەڵام بۆ ڕۆژی دووشەممە 25ـی ئادار دواخرا.

پێشتر ڤاسیلی نیبێنزیا، نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، پاڵپشتی مۆسکۆی بۆ بەڵگەنامەی ئەندامە ناهەمیشەکییەکان ڕاگەیاند، کە لە لایەن کۆمەڵێک وڵاتی عەرەبی لە نەتەوە یەکگرتووەکانیش پاڵپشتی دەکرێت.

ڕەشنووسی بڕیارنامەکە داوای “دەستبەجێی وەستاندنی شەڕ و پێکدادانەکان لە مانگی ڕەمەزاندا دەکات، کە هەموو لایەنەکان ڕێزی لێدەگرن و ئاگربەستێکی هەمیشەیی و بەردەوامی لێدەکەوێتەوە”، هەروەها داوای ئازادکردنی دەستبەجێی سەرجەم بارمتەکان دەکات بەبێ مەرجی پێشوەختە .

ڕۆژی هەینی، ڕووسیا و چین ڤیتۆی خۆیان لە دژی ڕەشنووسی بڕیارنامەی ئەمەریکا سەبارەت بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەکارهێنا، کە باس لە “پێویستی بەپەلەی ئاگربەستی دەستبەجێ و بەردەوام” دەکات، بەڵام داواکاری ئاگربەست لە غەززە ناگرێتەوە.

جگە لە ڕووسیا و چین، جەزائیر دژی ڕەشنووسی بڕیارنامەکەی ئەمەریکا وەستایەوە، غیاناش دەبگی نەدا، هاوکات بەڵگەنامەکە لەلایەن بەریتانیا، ماڵتا، مۆزەمبیق، کۆریای باشوور، سلۆڤینیا، ئەمەریکا، سیرالیۆن، فەرەنسا، سویسرا، ئیکوادۆر و ژاپۆن پاڵپشتی لێکرا.

 

RT

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمەریکا تۆمه‌تی خۆدزینه‌وه‌ له‌ سزاكان له‌ ڕێگه‌ی مالیزیاوه‌ ده‌خاته‌ پاڵ ئێران

سەڵاح

وەزیری دارایی لەگەڵ تیمی سەرپەرشتیاری پرۆژەی هەژماری من کۆدەبێتەوە

یاسین

کۆپا ئەمریکا.. بەرازیل و کۆلۆمبیا سەرکەوتنیان بەدەستهێنا

sirwan