ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

بەهۆی هێرشی داعش لە بیابانی ڕەقە ١١ کەس گیانیان لەدەست دا

ڕوانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، شەوی ڕابردوو چەکدارانی داعش لە بیابانی هومای ڕەقە هێرشیان کردە سەر ئەو خەڵکەی خەریکی کۆکردنەوەی دونبەڵان بوون.
بە هۆی ئەم هێرشە ١١ کەس کوژران و ٣ کەسیش بریندار بوون.
بە گوتەی سەچاوە خۆجێییەکان، پێش هێرشەکە، ٩ چەکداری بەرگری نیشتمانی لە ئەنجامی تەقینەوەی مین لەناو ئۆتۆمبێلێکدا گیانیان لەدەست داوە.
بەگوێرەی ئەم سەرچاوانە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەتا ئێستا 37 هاووڵاتیی مەدەنی و 182 سەرباز و چەکداری سوپای سووریا لە ئەنجامی هێرشەکانی داعش لە ناوچە جیاجیاکانی سووریا کوژراون.
ئەم هێرشەی داعش لە سووریا بۆ سەر خەڵکی سڤیل لە کاتێکدایە گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران و میلشیاکان دەڵێن بە مەبەستی لە نێوبردنی داعش لە ناوچەکەن و لە هەمان کاتدا دەڵێن مەترسیی داعش لە سووریا و عێراق کۆتایی هاتووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ژمارەیەک هەلی کار رادەگەینێت

یاسین

عێراق… لەمساڵدا دوو سەرژمێری ئەنجامدەدرێت

سەڵاح

یەکێتیی ئەورووپا بڕی ١٥ ملیۆن یۆرۆی بۆ پەنابەرانی سووری لە ئوردن تەرخان کرد

سەڵاح