ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

حەماس، فەتح تۆمەتبار دەکات بەناردنی هێزە ئەمنییەکان بۆ باکووری غەززە

 

حەماس دەسەڵاتی فەڵەستینی بەوە تۆمەتبار کرد، کە بە بیانووی پاراستنی بارهەڵگری هاوکارییەکان ئەفسەرانی ئەمنی بۆ باکووری کەرتی غەززە ناردووە.

بەرپرسێکی دەسەڵاتی فەڵەستین ئەم تۆمەتەی ڕەتکردەوە، کە وەزارەتی ناوخۆ لە غەززە ئاراستەی کردوون.

سەرکردەیەکی بزووتنەوەی حەماس بە کەناڵی “ئەقسا”ـی سەر بە بزووتنەوەکەی ڕاگەیاند، ماجید فەرەج، سەرۆکی هەواڵگری دەسەڵاتی فەڵەستین سەرپەرشتی ئەو هێزە دەکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، شەش ئەندامی ئەو هێزە، کە یاوەری بارهەڵگری هاوکارییەکان بوون، لە دەروازەی سنووری ڕەفەحەوە چوونەتە ژوورەوە، بەڵام دەستگیرکراون و هێزەکانی پۆلیس بەدوای ئەندامەکانی دیکەدا دەگەڕێن بۆ دەستگیرکردنیان.

وەزارەتی ناوخۆ لە غەززە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، “چەند ئەفسەر و سەربازێکی سەر بە هەواڵگری گشتی لە ڕامەڵڵا دزەیان کردووەتە ناو ناوچەی باکووری غەززە، بە ئەرکێکی فەرمی و بە فەرمانی ڕاستەوخۆی مەجید فەرەج، بە ئامانجی دروستکردنی ئاژاوە لە نێوان ڕیزەکانی بەرەی ناوخۆدا، وە لەگەڵ هەواڵگری شاباک و سوپای ئیسرائیلدا.”

ئاماژەی بەوەشکرد، “بەو پێیەش دەزگا ئەمنییەکان لە غەززە مامەڵەیان لەگەڵ ئەو گرووپە کردووە و دەیان کەسیان دەستگیرکراون و ئەو پلانەی کە بۆی هاتوون پووچەڵکرایەوە، هەرکەسێک بوێری یاریکردن لە گۆڕەپانێکدا بکات کە تەنها خزمەت بە داگیرکەری دەکات، بە مشتێکی ئاسنین لێی دەدرێت”.

بەرپرسێکی دەسەڵاتی فەڵەستین لە ڕامەڵڵا ڕایگەیاند، “بەیاننامەکەی دوێنێی بەناو وەزارەتی ناوخۆی حەماس سەبارەت بە چوونە ناو کەرتی غەززە بێ بنەمایە، ئێمەش بەردەوام دەبین لە دابینکردنی هەموو شتێکی پێویست بۆ دابینکردنی فریاگوزاری بۆ گەلەکەمان”.

س/حوڕە

هەواڵی پەیوەندیدار

باڵیۆزی کوەیت لە عێراق سڵاوی ئەمیری کوەیتی بە سەرۆک بارزانی گەیاند

یاسین

جامی ئاسیا.. هەڵبژاردەی قەتەر بووە پاڵەوانی جامەکە

یاسین

بە تۆمەتی كوشتنی دووكەس تۆمەتبارێك دەستگیركرا

یاسین