ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئەفغانستان… ژماره‌یه‌ك بیانی ده‌ستگیركراون، له‌ نێوانیان دوو هاوڵاتی ئه‌مه‌ریكی هه‌یه‌

 

دوێنێ یەکشەممە حکومەتی تاڵیبان لە ئەفغانستان پشتڕاستیکردەوە کە “ژمارەیەک هاووڵاتی بیانییان دەستگیرکردووە، لەنێویاندا دوو ئەمەریکایی هەن” بەهۆی ئەوەی گوایە یاساکانیان پێشێلکردووە.

زەبیحوڵڵا موجاهید، وتەبێژی تاڵیبان بە ڕادیۆی دەوڵەتی ئەفغانستانی ڕاگەیاندووە؛ ئەمەریکایان لە دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیانی وڵاتەکەی ئاگادار کردووەتەوە، بەڵام هیچ وردەکاریی زیاتری نەخستووەتەڕوو، هەروەها ڕەگەزنامەی دەستگیرکراوانی دیکەی بیانی ئاشکرا نەکردووە.

کەسوکاری و بەرپرسانی ئەمەریکا ناسنامەی یەکێک لەو ئەمەریکییانەی کە دەستبەسەرکراون بە ناوی ڕایان کۆربێت ئاشکرا کردووە، لەکاتێکدا ناسنامەی کەسی دووەم ئاشکرا نەکراوە.

زەبیحوڵڵا موجاهید لە چاوپێکەونێکدا لەگەڵ کەناڵی هەواڵی ناوخۆیی TOLO ئاماژەی بەوەشکرد کە “لە ئێستادا دوو ئەمەریکایی لەگەڵ هاووڵاتیانی دیکەی بیانی زیندانی کراون. هۆکاری سەردانەکەیان ڕوون نییە، بەڵام هەر هۆکارێک بێت، هەرکەسێک سەردانی ئەفغانستان بکات، دەبێت پابەندی یاساکان بێت. هەرکەسێک ڤیزەی ئەفغانی وەربگرێت، ڕازی دەبێت یاساکانمان جێبەجێ بکات.”

ئەمە یەکەمجارە تاڵیبان بە ئاشکرا دان بە دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتی ئەمەریکاییدا دەنێت. تا ئێستا تەنیا هەواڵی دەستگیرکردنی کۆربێتیان ڕاگەیاندبوو كه‌ لە مانگی 8 ی 2022 دا دەستگیرکراوە، ئەمەش ساڵێک دوای ئەوەی گروپە ئیسلامییەکە دەسەڵاتی لە ئەفغانستان وەرگرتەوە دوای کشانەوەی هێزەکانی ڕۆژئاوا بە سەرۆکایەتی ئەمریکا دوای نزیکەی 20 ساڵ شەڕ لەگەڵ تاڵیبان.

وەی لە کاتی دەستبەسەرداگرتنی دەسەڵات لەلایەن تاڵیبانەوە لە مانگی 8 ی ساڵی 2021 دا و چۆڵکردنی ئەو وڵاتە لەلایەن ئەمریکا و هێزەکانی دیکەی ڕۆژئاواوە. ئەو پڕۆژە مرۆییەکانی بۆ ڕێکخراوە ناحکومییەکان بەڕێوەدەبرد و سەرپەرشتی دەکردن کە گرنگیان بە تەندروستی و پەروەردە دەدا.

کۆربێت لە ساڵی 2022 دا دووجار گەڕاوەتەوە بۆ ئەفغانستان و لە دووەم سەفەریدا لەلایەن تاڵیبانەوە دەستبەسەرکراوە بەڵام بەپێی وتەی بنەماڵەکەی بە هیچ تاوانێک تۆمەتبارنەکراوە.

مایکل مەککۆل، نوێنەری ئەمەریکا و سەرۆکی لیژنەی کاروباری دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەکدا لە 27ی مانگی 3 دا ڕایگەیاندووە؛ “ئیدارەی بایدن هیچ کارێکی ئەوتۆی نەکردووە بۆ دەستەبەرکردنی ئازادکردنی ڕایان سەرەڕای بەردەوامی ڕاپۆرتەکان سەبارەت بە تێکچوونی باری تەندروستی ڕایان لەکاتێکدا لە دۆخێکی ناهەمواردا دەستبەسەرە”.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی زانایانی ئایینی بە سەرۆكایەتیی سەماحەتی شێخ ئەحمەد عەبدولرەزاق ئەلسەعدی دەكات

یاسین

راگەیندراوێک لە حکومەتی هەرێمی کوردستان

یاسین

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سبەی دەنگ لەسەر ئەندامییەتی فەڵەستین لە نەتەوەیەکگرتووەکان دەدات

یاسین