ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

بەلجیکا ھۆشداری لە بارەی دۆخی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەدات

 

وەزیری دەرەوەی بەلجیکا ھاژا لاھبیب ڕایگەیاند کە لەئێستادا، مەترسی تەشەنەسەندنی ململانێیەکان لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست لە ھەر کاتێکی دیکە زیاترە.

ھاژا لاھبیب بەر لە بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ لە بڕۆکسل لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا، ئاماژەی بەوەکرد، لەئێستادا، مەترسی تەشەنەسەندنی ململانێیەکان لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست لە ھەر کاتێکی دیکە زیاترە، ھەروەھا زۆربەی ھاوپەیمانەکانمان ھەست بە نیگەرانییەکان لەبارەی خراپی دۆخی مرۆیی لە ناوچەکە دەکەن.

وەزیری دەرەوەی بەلجیکا باسی لەوەش کرد: ھەفتەی ڕابردوو سەردانی ناوچەکەم کرد و لە میانیدا داوامان کرد کە شەڕ لە ناوچەکە بوەستیندرێت، بەڵام بەداخەوە تا ئێستا ھیچ ئەنجامێک لەوبارەیەوە بەدی نەھاتووە.

ھاژا لاھبیب ڕاشیگەیاند: ئەم دۆخە، گومان لە توانا ڕاستەقینەکانمان دروست دەکات بۆ وەستاندنی توندوتیژی لە ناوچەکە، ھەروەھا پرسیارێک دەوروژێنێت کە بۆچی تۆمەتبار دەکرین بە جێبەجێکردنی پێوەری دوو ڕوویی.

هەواڵی پەیوەندیدار

نوێترین زانیاری لەبارەی مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە ئاشکرا دەکرێت

یاسین

زیادەڕۆیی لە خواردنەوەی چا و قاوە تووشی چەند کێشەیەکت دەکەن

یاسین

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

سەڵاح