ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی جینۆسایدی کوردی فەیلی

 

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:

لە ( (44)مین ساڵڤەگەڕی جینۆسایدکردنی کوردی فەیلی، بە ڕێز و شکۆوە یادی هه‌موو ئەو خوشک و برایانەی کوردی فەیلی دەکەینەوە کە لە شاڵاوێکی دڕندانەی ڕژێمی پێشووی عێراق، تەنیا لەبەر کوردبوونیان و پشتگیریکردنی شۆڕشی گەلی کوردستان، دووچاری گرتن و کوشتن و بێسەروشوێنکردن و لێسەندنەوەی ناسنامە بوونەوە.

جینۆسایدی کوردی فەیلی، تاوانێكی لەبیر نەکراوە و بەشێکە لەو تاوانانەی کە بە ئامانجی لەناوبردن و سڕینەوەی ناسنامەی گەلی کوردستان ئەنجامدرا. بۆیە پێویستە حکومەتی عێراق بەرپرسیارێیتی ئەخلاقی و دەستووری خۆی جێبەجێ بکات و بە شێوەیەکی شایستە، قەرەبووی کوردی فەیلی و هەموو قوربانیانی دەستی ڕژێمی پێشووی بەعس بکاتەوە.

لە ساڵیادی جینۆسایدکردنی کوردی فەیلی، سەری ڕێز و نەوازش بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردی فەیلی و گشت شەهیدانی کوردستان دادەنوێنین.

 

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

2024/4/4

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەو ‎هۆكارانە چین دەبنە هۆی سوتانی ئۆتۆمبێل

گوران

ئەمریکا پێشوازی لە دیارکردنی رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ده‌كات

سەڵاح

پاڕکێکی گەورە لەهەولێر دروست دەکرێت

یاسین