ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سبەی هەورە برووسکە دەست پێ دەکات و تاوەباران و بارانی بەخۆر دەبارێت

 

ئاراس جه‌بار، شاره‌زای كه‌شناسی، ڕایگه‌یاند: لە درەنگانی ئەمشەو بەدواوە ناوچەکانمان دەکەوێتەوە ژێر کاریگەریی نزمەپاڵەپەستۆیه‌ك لە دەریای سوور و ناوەڕاستەوە، سەرەتاش بە چالاکبوونی ھەورەبرووسکە و نمەبارانی کورتخایه‌ن کاریگەریی دەبێت، بۆ سبەی یەکشەممە ئاسمانی ھەرێمی کوردستان بە زۆری نیمچە ھەور بۆ ھەوری تەواو دەبێت و بای باشووری رۆژھەڵات لە ناوچەکانی باشووری عێراقەوە بۆ سەر ناوچەکانمان چالاک دەبێت بە خێرای 15 تا 30کم/س و لە ناوچەکانی سنووری ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای کەرکووک.

خێرایی با چالاکتر دەبێت ھەندێک کات بۆ سەرووی 40کم/س، بەھۆیەوە ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵێکی کەم دەبێت، لە کاتەکانی سبەی ئێوارەوە، بە تایبەت شەو، کاریگەریی نزمەپاڵەپەستۆکەی دەریای سوور لەسەر ناوچەکانمان چالاکتر دەبێت و بە گوێرەی کات ھەورەبرووسکە دەست پێدەکات و تاوەبارانی ناوەند بۆ بەخوڕ لە شوێن و ناوچەی جیاجیادا دەبارێت، کە رێژەی دابارینەکان ناجێگیر دەبن لە شوێنێك بۆ شوێنێكی تر کاریگەریی جیاواز و دیارینەکراو دەبێت.

پلەی گەرمی سبەی بەڕاورد بە ئەمڕۆ 2 تا 4 پلە نزم دەبێتەوە.

تاوەبارانی بەھارە و ھەورەبرووسکە لەم قۆناغەدا تا ئێوارەی دووشەمە 8/4/2024 ناوبەناو بەردەوام دەبێت و قۆناغی دووەم لە ئێوارەی سێشەمەوە 9/4/2024 دەست پێدەکاتەوە، لەم قۆناغەدا پێشبینیی بارانێکی باشتر دەکرێت لەگەڵ نزمبوونەوەی زیاتری پلەی گەرمی.

هەواڵی پەیوەندیدار

سبەی پشووی فەرمییە

یاسین

راپۆرتێکی نێودەوڵەتی: عێراق کەوتە ریزبەندی خراپترین وڵاتان لە پاراستنی ئازادییەکاندا

سەڵاح

‎لە %60 مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانكۆی سەلاحەدین خاوەنی هەژماری منن

گوران