ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

توركیا… هەشت کەس به‌ تۆمه‌تی سیخوڕیكردن بۆ ئیسرائیل ده‌ستگیركران

 

له‌ توركیا لە میانی ئۆپەراسیۆنێكدا هەشت گومانلێکراو دەستگیرکراون کە بۆ ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ دەرکەوتووە زانیارییان بۆ دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل (مۆساد) گواستووەتەوە.

وەزیری ناوخۆی تورکیا، عەلی یەرلیکایا لە ڕاگەیاندراوێکدا کە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی بلاویکردەوە، بەڕێوەبەرایەتی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای ئیستانبوڵ بە هەماهەنگیی لەگەڵ سەرۆکایەتی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و هەواڵگریی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایش و سەرۆکایەتی میت و سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کۆماری، هەڵمەتێک بۆ سەر چالاکيیە سیخوڕییەکان ئەنجام دراوە.

یەرلیکایا باسی لەوە کرد کە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی کۆستەبەک٣دا کە کراوەتە سەر ئەو کەسانەی ئەو چالاکيیە سیخوڕیانەیان ئەنجامداوە هەشت کەس دەستگیرکراون، کە زانیارییان لە بارەی کەسایەتیی و کۆمپانیاکانی تورکیا گواستووەتەوە بۆ ئەندامانی دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل (مۆساد).

وەزیری ناوخۆی تورکیا یەرلیکایا باسی لەوە کرد کە دوای لێکۆڵینەوە دوو کەس لە گومانلێکراوەکان فەرمانی دەستبەسەرکردنیان بۆ دەکراوە و شەش کەسەکەی دیکە بە مەرج ئازاد کراون و، ڕایگەیاند: “هەرگیز ڕێگە بە چالاکییە سیخوڕییەکان نادەین کە دەخوازرێت لە سنوورەکانی وڵاتەکەماندا دژ بە یەکێتیی و یەکڕیزیمان ئەنجامبدرێت”.

 

AA

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزیری دارایی: پشتگیری هیچ پرۆژەیەک ناکەین کە بەبێ ڕەزامەندی لەسەر موڵکی وەزارەتی دارایی کرابێت

سەڵاح

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی: هیچ ده‌رمانێك له‌لایه‌ن بنكه‌ ته‌ندروستییه‌كان فڕێ نه‌دراون

سەڵاح

هێزەکانی پێشمەرگە و دەزگا ئەمنییەکان دوو مووچە بەیەکەوە وەردەگرن

یاسین