ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

یەکێتی ئەوروپا: ئەستەمە کێشەی فەڵەستین بەرێگەی سەربازیی چارەسەرببێت

 

جۆسێپ بۆرێل بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا دەڵێت، کۆتایهێنان بە حەماس لەرێگەی سەربازییەوە چارەسەری ریشەیی کێشەکانی غەززە ناکات، بەڵکو پێویستە چارەسەرێکی سیاسی بۆ ئەم پرسە بدۆزرێتەوە.

بۆرێل باسی پێی وایە، یەکێتیی ئەوروپا لەگەڵ ئەوەدایە چارەسەری سەربازی بۆ دۆخی غەززە گونجاو نییە، بەڵکو پێویستە شەڕ بوەستێت و هاوکاریی زیاتری مرۆیی بگاتە غەززە. هەموو لایەکیش بۆ دۆزینەوەی چارەسەری سیاسی هەوڵ بدەن.

لە کاتێکدا زۆربەی وڵاتانی جیهان پێیان وایە پێکهێنانی دوو دەوڵەتی فەلەستین و ئسیرائیل بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی خۆرهەڵاتی نێوەڕاست ڕێگە‌چارەیەکی باشە، بەڵام ئێران و ئیسرائیل دژی ئەم چارەسەرەن. ئیسرائیل دەڵیت بە دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستینی ڕازی نابین و ئێرانیش دەڵێت دەبێ ئیسرائیل بە تەواوی لە نێو بچێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

پارێزگاری دهۆک: کاروانی ئاوەدانی بەردەوام دەبێت

یاسین

کەشناسی : پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

سەڵاح

یاری دۆستانە.. ئەرجەنتین بردیەوە و ئامادەیە بۆ کۆپا ئەمریکا

sirwan