ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سێ کوڕ و دوو نەوەی ئیسماعیل هه‌نییه‌ له‌ غەززە کوژران

 

لە ئاکامی بۆردومانکردنی ئۆتۆمبێلێک لە کەمپی پەنابەرانی شاتی لە ڕۆژئاوای شاری غەززە لەلایەن ئیسرائیلەوە، سێ کوڕ و دوو نەوەی سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماس، ئیسماعیل هەنیيە كوژران.

سەرچاوە تەندروستییەکان باسیان لەوە کرد کە لەو هێرشەدا کوڕەکانی هەنیيە بە ناوەکانی حازم، ئەمیر و محەمەد و چەند نەوەیەکی گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکیش برینداربوون.

سەبارەت بە ڕووداوەکە، نووسینگەی حکوومەتی فەڵەستین لە غەززە لە ڕاگەیاندراوێکدا ڕایگەیاند: “سوپای ئیسرائیل لە پاش نیوەڕۆی یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان کۆمەڵکوژییەکی بۆ سەر خانەوادەی هەنییە ئەنجامدا و ئۆتۆمبێلێکی بۆردومان کرد کە منداڵ و نەوەکانی تێدا بوون. تا ئێستا لەو کۆمەڵکوژییەدا پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکی زۆریش برینداربوون”.

هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە ١٢٥ کەس لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیلدا گیانیان لەدەستداوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامی سەرۆک بارزانی لە ساڵیادی کیمابارانکردنی هەڵەبجە

یاسین

ئۆکرانیا: ژمارەی سەربازە کوژراوەکانی ڕووسیا بەرزبووەتەوە

یاسین

له‌ چین به‌هۆی ڕۆچوونی زه‌وییه‌وه‌ 66 كه‌س بوونه‌ قوربانی

سەڵاح