ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

نرخی نەوت زیاتر بەرزبووەوە

 

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان بە زیاتر لە 90 دۆلار مامەڵەى پێوەدەکرێت، بەراورد بە رۆژى پێشتر نرخی نەوتی خاوی برێنت و تەکساس بەرزبونەتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە 90 دۆلار و 62 سەنت مامەڵەى پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژى پێشتر نرخەکەی 71 سەنت بەرزبوەتەوە.

هەروەها، نرخى بەرمیلێک نەوتى تەکساسى ئەمەریکیش بە 86 دۆلار و 33 سەنت مامەڵەى پێوەدەکرێت، بەراورد بە رۆژی پێشتر نرخەکەی 71  سەنت بەرزبوەتەوە.

یەکێک لە هۆکارەکانی بەرزبونەوەی نرخی نەوت لە بازارەکانی جیهاندا دووبارە بە ئامانجگرتن و تەقاندنەوەی کەشتیە نەوتیەکان بوو لەلایەن گروپە چەکدارەکان و لەهەمان کاتیشدا هێرشەکانی ئۆکرانیا بۆسەر کەشتییە نەوتی و کێڵگە نەوتییەکانی روسیا یەکێکی تر بووە لە هۆکارەکان کە نرخی نەوتی بەرز کردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشتیەکی دیکە لە دەریای سەروو کەوتە بەر هێرشی حووسییان

سەڵاح

لە هندستان ٨١ کەس بە گەرما مردن

یاسین

زێڕ لە داکشانە

یاسین