ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

بڕیارێكی دیكەی سەرۆكی حكوومەت بۆ بەرژەوەندیی هاووڵاتییان كەوتە بواری جێبەجێكردن

 

ئەمڕۆ یەكشەم بڕیارێكی دیكەی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ بەرژەوەندیی هاووڵاتییان كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە.

بڕیارەكە ئەمڕۆ یەكشەم بە فەرمی لەلایەن وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی كەوتۆتە بواری جێبەجێكردنەوە، دوای ئەوەی بە واژووی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەت لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران لە رێكەوتی 27/3/2024 بڕیاری لەسەر درابوو.

بڕیارەكە بریتییە لە:

1- لێخۆشبوونی تەواوەتی و 100%ی سزای دواكەوتنی كەڵەكەبوو لەسەر خاوەنكاران تایبەت بە (بەشداری دەستەبەری كۆمەڵایەتی) بە مەرجێك لە ماوەی 90 رۆژی كار لە رێكەوتی بەركاربوونی ئەم بڕیارەوە تەواوی 100%ی بڕی پارەی بەشداری دەستەبەری كۆمەڵایەتییەكە بدەن.

2- سەرجەم وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان ئەم بڕیارە جێبەجێ دەكەن لە رۆژی گشتاندنی بڕیارەكە لەلایەن وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتییەوە.

3- ئەم بڕیارە لە رۆژنامەی (وەقایعی كوردستان) بڵاو دەكرێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمپانیای Whats app چەند تایبەتمەندیەکی زیاد کرد

یاسین

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم دەکات

یاسین

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق دەکات

یاسین