ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئیبراهیم ڕەئیسی: ئەگەر هێرشی بەهێزتر بۆ سه‌ر ئیسرائیل ئەنجام بدرایە، ئەوا ئاسەواری نەدەما

 

سەرکۆماری ئێران، ئیبراهیم ڕەئیسی، ئاماژەی بەوە کرد کە ئەو هێرشەی وڵاتەکەی کردییە سەر ئیسرائیل سنووردار بووە، ئیسرائیل لە ڕووی هەواڵگریی و ئاسایشی و سەربازییەوە دووچاری شکستی ستراتیجی بووە، وتیشی، ئەگەر هێرشی بەهێزتر ئەنجام بدرایە، ئەوا ئاسەواری ئیسرائیل نەدەما.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی فەڕمی ئێران IRNA، ڕەئیسی لە میانی گوتارێکیدا کە لە ڕێوڕەسمی ئاهەنگەکانی ”ڕۆژی سوپا” لە تاران پێشکەشی کردووە، باسی لە هێرشەکەی سەر ئیسرائیل کردووە.

ڕائیسی ڕایگەیاند: ”ئۆپەراسیۆنی بەڵێنی ڕاست شکۆی ئیسرائیلی شکاند. ئۆپەراسیۆنەکە سنووردار بوو. ئەگەر هێرشی بەهێزتر ئەنجام بدرایە، ئەوا ئاسەواری ئیسرائیل نەدەما”.

سەرکۆمار ڕەئیسی باسی لەوە کرد کە ئیسرائیل لە ڕووی هەواڵگریی و ئاسایشی و سەربازییەوە دووچاری شکستی ستراتیجی بووە.

 

AA

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمپانیای Samsung وەشانی One UI 6.1 بۆ ولاتی ئەمریکا بەردەست دەکات

یاسین

دوو قوتابخانەی نوێی ۱۲ پۆلی لە دەڤەری بەردەڕەش کرایەوە

یاسین

راگەیندراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر

یاسین